تاریخ: ۱۳۹۸/۱/۲۹
تێکۆشان لە پێناو نیشتمانێکی ئاوەدان / سەلاحەددینی ئاشتی باشتر بناسین

لە دنیای وێژە و ئەدەبی کوردی‌دا زۆرن ئەو شاعیر و نووسەرانەی کە تەمەنی خۆیان بۆ دەوڵەمەند کردنی زمان و فەرهەنگی گەلەکەیان تەرخان کردووە و لەو ڕێبازەدا بۆ پڕشەنگدار کردنی کتێبخانەی کوردی حەول و تەقەلایەکی زۆریان داوە، یەکێک لەو کەسانە ڕێزدار کاک سەلاحەددینی ئاشتییە، هەر وەک بۆخۆی لەسەر ژیانی بەم شێوەیە دەدوێت:

بەپێی پێناسەکەم ٥/ ٥/ ۱۳٤۲ لە مەهاباد لە دایک بووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم هەر لەو شارە تەواو کردووە. بوومە کارمەند لە شەریکەی فرەباڵی ئاژەڵداری و سەنعەتیی مەهاباد...

وەک زۆربەی ڕێبوارانی وێژەی کوردی بە شێعر کەوتوومە نێو دنیای ئەدەبیاتەوە. دواتر چوومە سەر ڕێچکەی نووسین و ڕێبازی ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان. بە دەیان وتارم لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی نێوخۆ و دەرەوە بڵاو بوونەوە. بوومە یەکەمین و دوامین سەرنووسەری گۆڤاری مەهاباد.

ئەوەندەی توانیومە بەشداری کاری کۆمەڵایەتی بووم و سەرم پێوە ئێشاندووە.

لە حەوت‌ئاوانی دنیای وێژەی کوردی و فارسی یەک‌دوویەکم بڕیون و لێیان پەڕیومەوە. ناشزانم بەپێی زەمان چی دیشم لە دەست دێ و داهاتوو چۆن دەبێ؟ بەڵام ئەوەندەی دەزانم کە زۆربەی ئادەمیزادەکان ئەوەندە بە نیشتمانی خۆیان قەرزدار هەن کە بێ‌خەیاڵ و ئاسوودە لێی دانەنیشن و بکەونە دانەوەی قەرزەکانیان. نیشتمان بێ تێکۆشان سەربەست و ئاوەدان نابێ و وڵاتی زمان و ئەدەبیاتیش هەروایە و خەم لێ خواردن و پێ‌چارانی چارەنووس‌سازی پێویستە و لای بەندە بڕاوەتەوە.

بەرهەمەکانی بەڕێزیان بریتین لە:

١. بێدەنگیی دەریا، ژان بروولێر، (بە هاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو عەلی حەسەنیانی)، وەرگێڕان لە فارسییەوە، هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١.

٢. کوێری، ژۆزێ ساراماگۆ، وەرگێڕان لە فارسییەوە، چاپی یەکەم: هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١، چاپی دووەم: سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٧، چاپی سێهەم: هەولێر، ناوەندی ئاوێر، ۲۰۱۶.

٣. خەییامی هەژارانە، چاپی یەکەم: هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١، چاپی دووەم: سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٤، چاپی سێهەم: بۆکان، کۆڵەپشتی، ۲۰۱۳، چاپی چوارەم: مەهاباد، بنکەی چاپەمەنی مووساسیر، ۲۰۱٤.

۴. بەم هەمووە تاوانەوە لێبووردنی چی؟ جاناتان ڕەندڵ، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، مەکتەبی ڕاگەیاندنی ی. ن. ک، ٢٠٠٣.

۵. نەتەوەخوازی، دوکتۆر عەبدوڵڵا ئەبریشەمی، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٣.

٦. کەریم خانی زەند، جان ڕ. پێری، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٥.

٧. ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان، پڕۆفێسۆر ئارتوور کریستێنسێن، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٦. چاپی دووەم: ۲۰۱۱.

٨. شەوێک و خەوێک - بستووی ژیان (بیرەوەری و شێعرەکانی محەممەد نووری)، ئامادەکردن و پێداچوونەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٦.

٩. ئێرانی سەردەمی سەفەوی، دوکتۆر ڕاجر سێیڤری، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٦.

١٠. تاپۆ و بوومەلێڵ(بەشێک لە پەخشانەکانی سوارە ئێلخانی‌زادە)، ئامادەکردن و پێداچوونەوە، تاران، دەزگای چاپەمەنی پانیز، ١٣٧٩/ ٢٠٠٠.

١١. کتێبی دیاربەکرییە، ئەبووبەکر تارانی، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین ٢٠٠٧.

١٢. مێژووی ئەفشار، میرزا ڕەشید ئەدیبوششوعەرا، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠٠٨.

١٣. ئەشکانییەکان (پارتەکان)، ماڵکۆم کالێج، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین ٢٠١٠.

١۴. کردهای امپراتوری عثمانی، دکتر جلیل جلیل، ترجمە از کردی بە فارسی، تهران، نشر پانیذ، ١٣٨١ شمسی/ ٢٠٠٢م.

١۵. تاریخ خروج اکراد و قتل [و] غارت شیخ عبیداللە بدبنیاد و اغتشاش و فتنە زیاد در مملکت آذربایجان در سنە ١٢٩٧، علی بن امیر گونەخان افشار، تدقیق، تصحیح و حاشیەنگاری: انور سلطانی، محمدعلی سلطانی و صلاح‌الدین آشتی،  سلیمانیە، چاپ مرکز ژین، ٢٠٠٨.

۱۶. مێژووی ئێران: سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌کان، پێداچوونه‌وه‌ی ئیلیا گێرشێڤیچ، وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌، سلێمانی، بنکه‌ی ژین، ۲۰۱۲.

۱۷. مێژووی ئێران له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌تا هاتنی ئیسلام، ڕۆمه‌ن گیرشمه‌ن، وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌، سلێمانی، بنکه‌ی ژین، ۲۰۱۳.

۱٨. ئێرانی سه‌رده‌می پادشایه‌تیی قاجاران، عه‌لی‌ئه‌سغه‌ر شه‌میم، وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌، سلێمانی، بنکه‌ی ژین، سلێمانی ۲۰۱۵.

١٩. شەنگەسوار: سەرجەمی بەرهەمەکانی سوارە ئێلخانی‌زادە، ئامادەکردن و پێداچوونەوە، سلێمانی، غەزەلنووس، ۲۰۱۴.

۲۰. ئێران لە بەرەبەیانی مێژوودا، جۆرج گڵێن کامێرۆن، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ۲۰۱۵.

٢١. شەرەفنامە، بەرگی یەکەم و دووەم، شەرف‌خانی بدلیسی، وەرگێڕان لە فارسییەوە، سلێمانی، بنکەی ژین، ٢٠١٧.