تاريخ: ۱۳۹۸ پنج شنبه ۲۷ تير ساعت ۱۹:۱۸ بازدید: 1751      نظرات: 0      کد مطلب: 11413

ئەمریکایەکان داوادەکەن نیکۆتینی نێو جگەرە کەم‌ بکرێتەوە


هاژە - بە گوێرەی ڕاپۆڕتێكی ناوەندی کۆنتڕۆڵ‌ کردن و پێشگیری کردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، زۆرینەی ئەمریکایەکان داوا دەکەن، شەریکەکانی جگەرە، نیکۆتینی نێو جگەرەکانیان کەم‌ بکەنەوە.
 
توێژەرانی ناوه‌ندە ئەمریکایەکە دەڵێن، دوای بەدواداچوون بۆ زیاتر لە چوار هەزار کەسی ئەمریکایی، بۆیان دەرکەوتووە، زۆرینەی ئەوانەی جگەرەکێشن، پێیان باشە نیکۆتینی نێو جگەرە کەم‌ بکرێتەوە، چونکە ئەوە هۆکارێک بۆ وازهێنانیان  لە کێشانی جگەرە ئەژمار دەکرێت.
 
کۆرین گرافەندەر، بەڕێوەبەری شەریکەی کۆنتڕۆڵ‌کردنی جگەرە لە سەنتەرە ئەمریکایەکە دەڵێت، جگەرە و بەرهەمەکانی دیکەی تووتن هۆکاری سەرەکی مردن و نەخۆش‌خستنی هەزاران کەسن لە ئەمریکان، بەڵام بە کەم کردنەوەی نیکۆتین لەنێویاندا ئالودەبوون پێیان کەم دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمریکا، جگەرەکێشان ساڵانە بە هۆکاری  مردنی زیاتر لە ٤٨٠ هەزار کەس لە وڵاتەکە سەیر دەکرێت، نزیکەی دوو لە سەر سێی ئەمریکییەکان دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن، بەڵام تەنیا ١٠دەرسەدی ئەوان دەتوانن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد