تاريخ: ۱۳۹۸ يکشنبه ۳۰ تير ساعت ۱۸:۳۸ بازدید: 1451      نظرات: 0      کد مطلب: 11429

گرینگی‌ پشتێنی دڵنیایی لە ڕووداوی هات‌وچۆدا


 لەگەڵ زیادبوونی ئۆتۆمبیل ڕۆژبەڕۆژ کارەساتەکانی ڕووداوی هات‌وچۆش لە بەرزبوونەوە دان، هەر بۆیەش گرینگی‌دان بە پشتێنی دڵنیایی لە جاران زیاتر بایەخی پێ‌دەدرێ.

 بە پێی یاسای لێخورین، بەستنی پشتێنی دڵنیایی لە کاتی شۆفیری‌دا لە ئەرکە سەرەکییەکان ئەژمار دەکرێت کە ئەگەر شۆفیر یا خود مسافیر ڕەچای نەکات، بە پێی یاسا لێ‌پێچنەوە و سزا دەدرێت.

بەکار هێنانی پشتێنی دڵنیایی لەکاتی ڕوودانی ڕووداوی هاتووچۆ، گیانی مرۆڤ لە هەمبەر فڕێ‌دان بۆ دەرەوە و ئازاری جەستەیی دەپارێزێت و ئەگەری مردن کەم دەکاتەوە. جاری وا هەیە بە هۆی نەبوونی هۆشی پێویست لە لای شۆفیر، بەهۆی ئەوەیکە شتێک لە پێش ئۆتۆمبیل دێت یا خود ڕاوەستاوە، شۆفیر مەجبور دەبێ لەنەکاو تورمیز لێدا و ئۆتۆمبیل ڕاگرێت، کە لە ئەگەری نەبەستنی پشتێنی دڵنیایی، فڕێ‌دانی شۆفیر و کەسی تەنیشتی بە شووشەی پێشەوەدا دوور لە چاوەڕوانی نییە.

ئەگەر پشتێنی دڵنیایی نەبەستیت، ئەگەری کرانەوەی ئەیربەگ کەمترە، هۆیەکەش بۆ شێوەی سازکردنی ئەیربەگ دەگەڕێتەوە. پشتێنی دڵنیایی سەرەوەی سینگ لە ئەگەری هەر ئازارێک دەپارێزێت. بەڵام لە ئەگەری ڕووداوێکی نەخوازراو، ئەگەر پشتێن نەبەسترا بێ، لە کاتی جموجۆڵی جەستەدا ئەیربەگەکە بەشێوەیەکی ئاڵۆز دەکرێتەوە.

بە پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی ئەوڕۆیی، پشتێنەکانی دڵنیاییش لە ڕەوتی مۆدێرنیتە بێ‌بەش نەبوون. کاتێک پشتێن نەبەستنرابێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدا و تا کاتێک کە نەبەسترابێ زەنگەکە لە لێدان ناوەستێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد