تاريخ: ۱۳۹۸ شنبه ۳۰ شهريور ساعت ۱۸:۴۶ بازدید: 1352      نظرات: 0      کد مطلب: 12720

"رێگا" خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی فیلمی بەریتانیای بردەوە


بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە، کورتە فیلمی "ڕێگا" بەرهەمی دەرهێنەری کورد خەیبەر ڕەفیق لە فێستیڤاڵی out of the can film festival بەریتانیا خەڵاتی یەکەمی پی بەخشرا.
ئەمڕۆ شەممه 30ی خەرمانان، خەیبەر ڕەفیق دەرهێنەری ئەم کورتە فیلمە ڕاگەیاند، زۆر دڵخۆشم توانیمان لە فێستیڤاڵی بەریتانیا خەڵاتی باشترین فیلمی درامی ببەینەوە لە نێو هەموو ئەم فیلمانەی پێشبڕکێی بردنەوەی ئەم خەڵاتەیان دەکرد.
زیاتر ڕوونی دەکردەوە، کورتە فیلمی "ڕێگا" له‌ به‌شی ناشناڵ كۆمپتەیشن له‌ فیلم بۆ فێستیڤاڵی سلێمانی به‌شداره‌ و هیوادارم خەڵات بەدەست بهێنین.
خەیبەر ڕەفیق دەڵێ: "فیلمی ڕێگا باس لە کێشە قوڵ و بێبڕاوەکانی هەر تاکێکی کورد دەکات لە کوردستان و لەم فیلمەدا ئەو گرفتانە خراونەتە ڕوو کە تاکی کورد ڕووبەڕووی دەبنەوە".
"رێگا" لە نووسینی هەوراز محەمەدە و خەیبەر ڕەفیق کاری دەرهێناری بۆ کردووە و بەرهەم تەیب بەڕێوەبەری هونەری بووە و بەڕێوەبەری بەرهەم لەلایەن شاد شەوکەت جێبەجێ کراوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد