تاريخ: ۱۳۹۸ پنج شنبه ۲۵ مهر ساعت ۱۰:۳۲ بازدید: 1780      نظرات: 0      کد مطلب: 12818

کوردێک بووه‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا


بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە، ڕۆژی 16ی ئـۆکتۆبەری2019 ھێرۆ موستەفا بە ئـامادەبوونی جان سولیوان یاریدەدەری وەزیری دەرەوە سوێندی یاسایی خوارد و لە بولغارستان وەک باڵوێزی ئـەمه‌ریکا دەست بەکار بوو.
‎بۆ یەکەم جار لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کوردێک بە ناوی هێرۆ قادر محەمەد ئەمین موستەفا وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە کۆماری بولگاریا لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە دەستنیشان کرا.
‎ئەو ئافره‌ته‌ خەڵکی شاری هەولێرە و چەندین بەرپرسیارەتی لە حکوومەتی ئەمەریکا هەبووە. لە ساڵی 2016، لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە وڵاتی پورتوگال کاری کردووە و راوێژکاری سیاسی بووە لە باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا له‌ نیوده‌لهی لە هیندستان.
‎لە ساڵانی 2009 بۆ 2011، راوێژکاری جۆ بایدن بووه‌ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا.
‎هێرۆ یەکێک بووە لەوانەی، لە نزیکەوە چاودێری دانووستانەکانی گروپی ٥ كۆ ١ی لەگەڵ ئێران کردووە. لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئێران، ئیسرائیل – فەڵەستین و ئوردن بووە. لە ساڵی 2005 بە ئەرکێکی سیاسی لە شاری مووسڵ کاری کردووە و چەند بەرپرسیارەتی سیاسی لە لوبنان و یۆنان و ئەفغانستانیش هەبووە.
‎ئەو سیاسییە کوردە، لە ویلایەتی نۆرس داکۆتا ژیانی بەسەر بردووە و جیا لە ئینگلیزی، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هیندی و پورتوگالی دەزانێت و لە زانکۆی پرینستۆن ماستەری لە خزمەتگوازاری ‎سیاسەتی دەرەوە بەدەستهێناوە.
‎هێرۆ موستەفا لە دایکبووی ساڵی 1973 لە شاری هەولێرە و کچی تێکۆشەری دێرین عەبدولقادر محەمەد ئەمین، دامەزرێنەر و  سەرنووسەری رۆژنامەی بارزانە کە لە ئەمەریکا ‎دەردەچوو.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد