تاريخ: ۱۳۹۸ يکشنبه ۲۸ مهر ساعت ۱۰:۴۶ بازدید: 2261      نظرات: 2      کد مطلب: 12822

چیرۆکی ئەم منداڵەی سەرێکانی کە لە پێنجشەممەوە ململانێ لەگەڵ ئازار و مردن دەکات


رۆژنامەیەکی بەریتانی ژمارەیەک وێنە و بەڵگەی لەبارەی منداڵێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە کە بەهۆی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، جەستەی سووتاوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (تایمز)، منداڵەکە کوردی سەرێکانییە و ناوی محەمەد حەمیدە، تەمەنی ١٣ ساڵە، جەستەی بە توندی بەهۆی ماددەی فیسفۆڕی سپییەوە سووتاوە و لەگەڵ ئازار و مردن لە ململانێ دایە.
ئەو منداڵە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بریندار بووە، بۆیە ڕۆژنامەکە ئەم برینداربوونە وەک بەڵگەیەکی بەهێز لەسەر بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە لە دژی کورد لەقەڵەم دەدات.
ئەو رۆژنامەیە لە زاری پەیامنێرەکەی (ئەنتۆنی لوید)ەوە بڵاوی کردووەتەوە، محەمەد کە گەیشتە نەخۆشخانە لە تەل تەمەر، ئازارێکی یەکجار زۆری هەبوو، تووشی سووتانێکی ترسناک ببوو بەهۆی هێرشی ئاسمانیی تورکیاوە.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە برینداربوونی ئەم منداڵە، بەڵگەیەکی دیکەیە لە پاڵ ئەو بەڵگانەی کە دەریدەخەن تورکیا ماددەی فسفۆڕی سپی لە هێرشەکەی لە دژی کەسانی سڤیلی کوردیش بەکار هێناوە.
هەروەک ڕوونیشی کردووەتەوە: “برینەکەی محەمەد حەمید هێندە بووە کە لەنێو بریندارانی شەڕەکەدا لە هەمووان ئازاربەخشتر بووە و تەنانەت پیاوێک لە نەخۆشخانەکە هەر لەگەڵ بینینی منداڵەکەدا، لە پرمەی گریانی دا”.
باسیش لەوە کراوە کە پاش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە، محەمەد چەندان جار هاواری کردووە “باوکە، باوکە ئاگرەکە بکوژێننەوە، ئاگرەکە بکوژێننەوە!”.
ئێستا محەمەد ململانێ لەگەڵ مردندا دەکات، هیچ ئامرازێک نییە بۆ شوێنێکی دیکەی بگوازنەوە تاوەکوو چارەسەر بکرێت. هەرچەندە باوکی توانیویەتی لە سەرێکانی دەربازی بکات و بەشەو لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی دیکەیان گەیشتوونەتە نەخۆشخانەیەکی تەلتەمر، بەڵام پزیشکەکان گوتوویانە کە زیاتر لە ٧٠٪ی جەستەی محەمەد بەهۆی ماددەی فسفۆڕەوە سووتاوە و بەبێ چارەسەرێکی تایبەت بەو جۆرە سووتانە، لەوە ناچێت بژیەت.
هەر لەمبارەیەوە ئیبراهیم عەلی، یاریدەدەری پزیشک کە چارەسەری محەمەدی کردووە، بە ڕۆژنامەکەی گوتووە: “هیچ ئامرازێکی ئاسانکاریمان نییە بۆ چارەسەرکردنی منداڵەکە، محەمەد هەر ئازار دەچێشێت و تاکە ڕێگەش ئەوەیە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دیمەشق یان هەر شوێنێکی دیکە”.
هەروەک ڕۆژنامەکە شەوی ڕابردوو لە کاتی ڕاپۆرتەکەیدا لە زاری باوکی محەمەدەوە نووسیویەتی: “ئەگەر بەیانیی ڕۆژی شەممە ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ محەمەد لە ژیاندا بمێنێت، ئەوا بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەم دووری دەخەمەوە و هەرچۆنێک بێت جێگەیەک لە دونیا بۆ چارەسەرکردنی دەدۆزمەوە”.
لەلایەن خۆیەوە (هامیش دی بریتۆن گۆردون)، پسپۆڕی بواری چەکی کیمیایی لە بەریتانیا، پاش سەیرکردنی وردی وێنەکانی محەمەد، بە ڕۆژنامەکەی گوتووە: “ئەم سووتانە قووڵە بەهۆی فسفۆڕی سپییە”.
سه‌رچاوه: باس‌نیوز


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۸/۷/۲۸
خدالعنتشون کنه انشالله توروزقیامت تواصشوپس میدن
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

نسرین ۱۳۹۸/۷/۲۸
یاخودا ئه و ئاوره له که ردوغان وبنه ماله کی که وه وخودا له سه ر روی دونیا پاکی کاتوه

نظر خود را براي ما ارسال كنيد