تاريخ: ۱۳۹۸ دوشنبه ۲۰ آبان ساعت ۱۶:۴۱ بازدید: 1584      نظرات: 1      کد مطلب: 12888

پووران درەخشەندە: فیلمە تورکییەکان لەگەڵ کولتووری ئێمە ناگونجێت


 فیلمسازی کورد پووران درەخشەندە ڕەخنە لە فیلم و دراما تورکییەکان دەگرێت و دەڵێت شێوازی چوونەناوەوەی فیلمە تورکییەکان بۆ کێشەکان کاریگەریی پێچەوانەی لە کۆمەڵگەی کوردی دەبێت چوونکە لەگەڵ بارودۆخی کورد ناگونجێت.
پووران درەخشەندە فیلمسازی کورد لە گفتوگۆیێکدا کە لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ڕووداو کردوویەتی دەڵێت شێوەی ڕوانینی هونەرمەند بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان زۆر کاریگەریی دەبێت لە سەر سەرکەوتنی بەرهەمەکان. فیلمە توركییەكانیش كە ئێستا نمایش دەكرێن، لەگەڵ بارودۆخی ئێمەدا زۆر یەك ناگرێتەوە، واتە جۆری چوونە ناو بابەت و باس­كردنی كێشەكان لەو فیلمانە كاریگەریی پێچەوانە دادەنێ.
ئەو سینەماکارە کوردە باسی فیلمێکی خۆی دەکات و دەشڵێت پێویستە ئێمە بە جۆرێك كێشەكان پیشان بدەین كە هەلومەرجێكی باشتر بێتە ئاراوە، بۆ نموونە كۆمەڵێك خێزان هەن كە دوای بینینی فیلمی "هیس" دەڵێن شتێك هەیە ئێمە ئێستا ئاگادارین لێی و هەتا ئێستا پێمان نەدەزانی، واتە پێیان وانەبوو كە منداڵەكانیان دەكرێ ئەو جۆرە ئازارانەشیان هەبێ كە ناتوانن باسی بكەن، یان ئێستا خۆیان منداڵەكەیان دەبەنە قوتابخانە و دەیانهێننەوە، یان دەبن بە هاوڕێ لەگەڵ منداڵەكانیان. یەكەم هاوڕێی هەر منداڵێك دەبێ خێزانەكەی خۆی بێ، واتە دایكی و باوكی. ئەم هۆشیاركردنەوەیە وادەكات بتوانین بە دروستی قسەی خۆمان بكەین.
درەخشەندە بیرەوەرییێکی ئەو کاتانە دەگێڕێتەوە کە لە تەلەڤزیۆنی کرماشان کاری کردووە و لەگەڵ مەزهەر خالقی هاوکار بووە و بەم شێوەیە باسی ئەو کاتانە دەکات: بەڕێز مەزهەری خالقی بەڕێوەبەری وێستگەی کرماشان بوو، بەڕێوەبەرێكی یەكجار بە دیسیپلین بوو كە ئاگای لە كارمەندەكانی بوو. ئەو خۆی هونەرمەند بوو، هونەرمەندێك كە هەم كۆمەڵگاكەی بۆ گرنگ بوو، هەم كەشی گونجاوی بۆ كارمەندەكانی دەڕەخساند.
 ناوبراو باسی مەبەستێکی خۆیشی دەکات کە بەرهەمهێنانی فیلمێک لە سەر ژیانی مەستوورە ئەردەڵانە.
درەخشەندە لەو بارەیەوە دەڵێت: ماوەیێكی زۆر بیرم لەوە دەكردەوە چۆن ئەو فیلمەی كە حەزم لێیە دروستی بكەم، واتە ژیاننامەی مەستوورەی ئەردەڵان كە یەكەم مێژوونووسی ئافرەتی ئێرانییە، حەزم دەكرد كار لەسەر ئەوە بكەم، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی زۆریشم لەبارەی كردووە، كۆمەڵێك دۆكیۆمێنتم دەست كەوتووە، حەز دەكەم لێرە كاری لەسەر بكەم، یانیش لێرە كار لەسەر ئەو بابەتانە بكەم كە حەز دەكەم كاریان تێدا بكەم. بەهەرحاڵ ئەوە شتێكە هەمیشە بیری لێدەكەمەوە و لەو چەند رۆژەش كە لێرە بووم، هەستم كردووە دەكرێ لێرە كار لەسەر هەندێك بابەت بكرێ.
سینەماکارە کوردە ئێرانییەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد: "من لە ئێران فێرگەی سینەماییم هەیە، واتە لە بوارەكانی نواندن، دەرهێنان، مۆنتاژ و سیناریۆنووسین، حەز دەكەم لێرەش دەرفەتی ئەوەم هەبێ بۆ فێركردنی هونەرمەندان لەبارەی تەكنیكەكانی سینەما."
پووران درەخشەندە فیلمساز و دەرهێنەر و نووسەری سینەماییە. لە كرماشان لەدایكبووە، لە تەمەنی 24 ساڵیدا كاری لەسەر یەكەم فیلمی خۆی كردووە بەناوی “تاعوون”، كە لە كوردستان وێنەی گیراوە. ژمارەیێكی زۆر فیلمی بەرهەمهێناوە و ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی فیلمسازی ئەمریكا و ئەنجوومەنی ئەكتەرانی سەربەخۆی ئەمریكایە.
درەخشندە و كار و خەڵاتەكانی
 - لە 27/3/1951 لە كرماشان لە دایكبووە.
 - ساڵی 1975 لە سكوڵی باڵای تەلەڤزیۆن و سینەمای تاران بڕوانامەی دەرچوونی وەرگرتووە.
 - "تاعوون" یەكەم فیلمی دۆكیۆمێنتاری درەخشندە بووە.
 - كاری دەرهێنانی بۆ 12 فیلم كردووە.
 - سیناریۆی 7 فیلمی درێژی نووسیوە.
 - بەرهەمهێنەری نۆ فیلم بووە.
 - خەڵاتی باشترین فیلمی بینەرانی بۆ فیلمی "هیس..." لە 32یەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر وەرگرتووە.
 - دبلۆمی فەخری بۆ فیلمی "رابگە" لە فێستیڤاڵی جیفۆنی ئیتاڵی وەرگرتووە.
 - لەوحی زێڕینی باشترین فێستیڤاڵی فەجر بۆ فیلمی "مەلی بچكۆلانەی بەختەوەری" لە 1987.
 - خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فیستیڤاڵی فەجر بۆ فیلمی "مەلی بچكۆلانەی بەختەوەری".
سه‌رچاوه: کوردپرێس



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۸/۸/۲۰
براستی قسه کانی دبه به آوی زیر بنوسن

نظر خود را براي ما ارسال كنيد