تاريخ: ۱۳۹۸ جمعه ۲۴ آبان ساعت ۱۰:۵۹ بازدید: 1682      نظرات: 0      کد مطلب: 12915

ڕێوڕەسمی دانەوەی بڕوانامەی کوردی لە دێی سەرا


به پێی ڕاپۆرتی هاژه، ڕۆژی پێنج شەممە 24ی خەزەڵوەری 98ی هەتاوی لە دێی سەرا بۆ دووهەم جار بڕوانامەی کوردی، پێشکەشی دەرچووان کرا.
فێرگەی کوردیی مامۆستا زیرەک هەموو ساڵێک، دێ بە دێ دێهاتی ئەم وڵاتە دەپێوێ، بۆ دانانی خولی فێرکاریی زمانی کوردی.
لە دێی سەرا، کە سەر بە شاری سەقزە، بۆ دووهەم جار خولی فێرکاریی کوردی بەڕێوەچوو. بەڵام ئەمساڵ وێڕای ئەم خولە، خولی فێرکاریی چیرۆک‌نووسین، لە لایەن مامۆستا ئاسۆ بە درێژایی 3 مانگ بەڕێوە چوو.
هەروەها بۆ یەکەم جار خولی فێرکاریی نگارکێشی لە لایەن پسپۆڕی ئەم بوارە، کانی حەسەنزادە بە درێژایی 3مانگ بەردەوام بوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، هووشەنگ ڕەحیمی، بە شێعرێکی حاجی قادری کۆیی، دەسپێکی کۆڕەکەی ڕاگەیاند و پاشان سەرگوڵ ڕەحیمی بەرپرسی کتێبخانەی سەرا، بە خێرهاتنی میوانانی کرد و لەسەر ماندوونەناسیی مامۆستای زمانی کوردی، مامۆستا سووسەن حەسەنزادە، کە ماوەی دوو ساڵە خولی فێرکاریی کوردی لەم دێیە بەڕێوە دەبا، بە وردی دوا.
لە دوای ئەو، مامۆستای ئاوایی، مامۆستا کامیل بە پێشکەشکردنی شێعرێکی هەست‌بزوێن بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد.
مامۆستا ئاسۆ دوای دوانێکی چڕوپڕ سەبارەت بە دێی سەرا و بەرزڕاگرتنی ئەرکی پیرۆزی سەرگوڵ ڕەحیمی وا دڵسۆزانە ئەرکی بەرپرسایەتیی کتێبخانەی سەرا بەڕێوە دەبا، شێعرێکی پێشکەشی دانیشتووان کرد.
مستەفا ئیلخانیزادە، بەرپرسی فێرگەی کوردیی ئەدەب، سەبارەت بە گرینگیی فێربوونی زمانی دایکی قسەی کرد.
هەژار حەسەنزادە بەرپرسی فێرگەی مامۆستا زیرەک، دوای پیرۆزبایی بە خوێندکاران و حەوتووی پیرۆزی کتێب، هیواداری درێژەپێدانی ئەم ڕێگەیە بوو و شێعرێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەشی دەرچووان کرد.
ئەمین گەردیگلانی وێڕای پیرۆزبایی بە دەرچوووانی ئەم سێ خولە فێرکارییە، شێعرێکی پێشەکەشی دانیشتووان کرد.
شاعیری دنیای منداڵان، محەمەد ڕەسووڵنیا بە خوێندنەوەی چەند شێعری منداڵانە، سەرنجی خونچەکانی کۆڕەکەی بەرەو درێژەی ڕێوڕەسمەکە ڕاکێشا.
خالید عینایەتی شمشاڵ‌ژەن لەگەڵ هاوڕێی دەف‌ژەنی، بۆ ماوەی چەند خولەک، ئاوپڕژێنی ڕۆحی ڕێوڕەسمەکەی کرد.
سەلاح حسێنی بە خوێندنەوەی یەکێک لە شێعرەکانی، گوێگرانی بەرەو ئاشتی و یەکگرتوویی زیاتر هان دا.
خاترە دادبەخش، بە خوێندنەوەی چیرۆکێک، هاوپۆلانی بردەوە کاتی خولی چیرۆک‌نووسین.
کانی حەسەنزادە نگارکێشیی منداڵان، بە دوان لەسەر چۆنێتیی بەڕێوەچوونی خولی فێرکاریی نگارکێشی، خوازیاری پەرەپێدانی ئەم بەشە لە دنیای منداڵان بوو.
سەعدەدین خوسرەوی بە خوێندنەوەی چەند شێعری منداڵانە، لەسەر گرینگیی پاراستنی فۆلکلۆر لە شێعری منداڵاندا دوا.
حسێن شێربەگی چیرۆک‌نووس و ڕۆمان‌نووس، بە یارمەتیی ئەزموونی چەند ساڵەی لە بواری بەرپرسایەتیی کتێبخانە، باسی لە گرینگیی بوونی کتێبخانە لە دێهات و لە شاران کرد.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، لە لایەن فێرگەی کوردیی مامۆستا زیرەک، بڕوانامەی خوێندکاران، پێشکەشی دەرچووان کرا و دیسان ڕێوڕەسمێکی دیکە لەم وڵاتە، خۆی وەک خولێکی فێرکاری، لە دڵ و دەروونی کۆمەڵگا مایەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد