تاريخ: ۱۳۹۸ پنج شنبه ۲۸ آذر ساعت ۱۷:۳۰ بازدید: 1602      نظرات: 0      کد مطلب: 14049

بنێشتێك شوناسی ژنێك دەردەخات كە 5700 ساڵ بەرلەئێستا ژیاوە


توێژینەوەكە دەڵێت "ژنێكە، چاوی شین و پرچی قاوەیی و رەنگی پێستی ئەسمەرە، كۆتا ژەمی خواردنی قاز بوە لەگەڵ بوندوق"، ئەمانەش لەرێگەی ئەو بنێشتەوە دیاریكراوە كە تەمەنی پێنج هەزار و 700 ساڵە.
رۆژنامەی زە جۆرناڵ نەیچەر كۆمیونیكەیشنز بڵاویكردوەتەوە "لێكۆڵەرانی زانكۆی كۆپنهاگن توانیویانە بۆ یەكەمجار لەرێگەی شتێكی دیكەی جیاواز لە ئێسكی مرۆڤ، بۆهێڵ و تایبەتمەندییە بۆماوەییەكانی مرۆڤێكی كۆن دیاریبكەن، ئەویش لەرێگەی شوێنەواری ددانی ژنێك بەسەر بنێشتێكەوە ئەنجامدراوە".
زانیارییەكان دەڵێن "مێژوی ئەو بنێشتەی دۆزراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار و 700 ساڵ لەمەوبەر، پێكهاتەی شیلەی دارەبەن-ی تێدایە، لێكۆڵەر و توێژەرانیش لەرێگەی ئەو بنێشتەوە زانیارییان لەسەر ئەو ژنە تۆماركردوە كە بنێشتەكەی جویوە".
لە رێگەی پاشماوەكانی نێو دەمی ئەو ژنە كە لەسەر بنێشتەكە بەجێماوە، توێژەران توانیویانە بگەن بەو زانیاریەی كۆتا ژەمی خواردنی قاز بوە لەگەڵ بوندوق، زانیارییە بۆماوەییەكانیشیان لەرێگەی DNAەوە دیاریكردوە.
ئەو لێكۆڵەرەوانەی كاریان لەسەر بنێشتەكە كردوە، ناوی "لۆلا"یان بەخشیوەتە ئەو ژنەی بنێشتەكەی جویوە، كە پێشبینیدەكریت خەڵكی ناوچەی سیڵسۆڵم بێت لە لۆڵاند، ئەو ناوچەیە دورگەیەكی دانمارك-ییە لە دەریای بەڵتیك.
سەبارەت بە جوینی شیلەی دارەبەن هەندیك پێیان وایە بە مەبەستی نەرمكردنەوەی بوە تا دواتر لە دروستكردنی كەرەستەدا بەكاربهێنرێت، بەشێكی دیكەیان دەڵێن بۆ مەبەستی كەمكردنەوەی ئازاری ددانەكان و تەنانەت پاكژكردنەوەیان بەكارهێنراوە.
تویژەرانیش لەوبارەیەوە دەڵێن ئەوەش لە ریزی ئەگەرەكاندا هەژماردەكرێت كە شیلەی دارەبەن هاوشێوەی ئەو بنێشتانەی لەمڕۆدا مرۆڤ بەكاریاندەهێنێت، لە رابردودا بەكارهێنراوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد