تاريخ: ۱۳۹۸ چهارشنبه ۷ اسفند ساعت ۲۱:۳۹ بازدید: 4185      نظرات: 5      کد مطلب: 14247

ئەمریکا: ڤاکسینى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنامان دۆزیوەتەوە


کۆمپانیایەکى ئەمریکى ڕایگەیاند، ڤاکسینێکى دژە ڤایرۆسى کۆرۆناى دۆزیوەتەوە و بۆ تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، نمونەکەیان داوە بە حکومەت بۆ ئەوەى لەسەر کەسانى خۆبەخش بەکاری بهێنن.   
کۆمپانیاى مۆدێرناى ئەمریکى بڵاوی کردەوە، بە هاوکارى لەگەڵ پەیمانگاى نیشتمانى تەندروستى حکومى توانیویانە ڤاکسینێک پێکوتەیەک دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا بدۆزنەوە کە دەتوانێت ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە لەناو ببات بە ناوى MRNA – 1273 .
کۆمپانیاى مۆدێرنا ئاشکراشی کردووە، نمونەى پێکوتەکەیان داوە بە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانى حکومەت بۆ ئەوەى لەسەر مرۆڤ تاقیبکەنەوە و پاشان بگاتە قۆناغى بڵاوکردنەوە.
لاى خۆیەوە ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەى بەوە کردووە، دوو ژەم لە پێکوتەکە لەسەر ٢٥ مرۆڤى خۆبەخش تاقی دەکرێتەوە بۆ ئەوەى بزانرێت کاردانەوەى سیستمى بەرگرییان لە دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا چۆن دەبێت.
ئەو پێکوتە نوێیەى کە دۆزراوەتەوە کار لەسەر پێکهاتەى پرۆتینى ڤایرۆسەکە دەکات و لەناوى دەبات کە بەهۆیەوە دەتوانێت بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە و بچێتە ناو لەشییەوە.
هەرچەندە ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لە ڕاگەیاندنى دۆزینەوەى پێکوتەى کۆرۆنادا کاتێکى پێوانەیى تۆمارکردوە، بەڵام لەگەڵ یەکلابوونەوەى ئەنجامەکەیى و پەسەند کردنیشیدا لەلایەن حکومەتى ئەمریکاوە، ماوەى ١٨ مانگى پێویست دەبێت بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى ڕەسمى بخرێتە بازاڕەوە و بەکار بهێنرێت.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنى کۆمپانیاى مۆدێرنا سەبارەت بە دۆزینەوەى پێکوتەکە، پشکەکانى ئەو کۆمپانیا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەوە و بەهاى پشکەکانى لە بۆرسەى نیویۆرک بە ڕێژەى ١٥% زیادیکرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئیدارەى ئەمریکا داواى لە کۆنگرێس کردووە بڕى ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخان بکات بۆ ئەوەى کار لەسەر دۆزینەوەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بکات.
تاکو ئێستا ١٤ حاڵەتى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە، لەگەڵ ٣٩ حاڵەتى دیکە کە لەسەر کەشتى دایمۆند پرنسس بوون و لە ژاپۆن و گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەمریکا.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

دیاکوعزیزمرادی ۱۳۹۸/۱۲/۸
اگه این خبر درست باشه واقعا عالیه دستشون درد نکنه
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ک ۱۳۹۸/۱۲/۷
عالی
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ک ۱۳۹۸/۱۲/۷
عالی
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

امید ۱۳۹۸/۱۲/۷
کرونا مریضی خیلی بدی هست درمانی داری
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۸/۱۲/۷
انشاالله که جواب داته وه

نظر خود را براي ما ارسال كنيد