تاريخ: ۱۳۹۸ دوشنبه ۱۲ اسفند ساعت ۲۳:۲۸ بازدید: 1162      نظرات: 0      کد مطلب: 14285
که‌مپه‌ینی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی پیرانشار بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یا‌رمه‌تی بۆ ناوچه‌ی کۆتۆل

"گەر دێ هەبوویا مە ئیتتیفاقەک"!


هاووڵاتیانی بەڕێز!
دانیشتووانی خۆشەویست و نیشتمانپەروەری ناوچەی پیرانشار!
هەر وەک ئاگادارن، بە هۆی ڕوودانی دوو بوومەلەرزەی بەهێز کە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و پارێزگای «وان»ـی باکووری کوردستان ڕوویاندا و لە ئاکامدا وێڕای ئەوەی چەند کەس لە پارێزگای وان بوونە قوربانی و دەیان کەسیش بریندار بوون، لە ناوچەی کوتولیش سەر بە شاری خۆی، دەیان کەس بریندار بوون و سەدان خانوو بە تەواوی داڕمان یا خەساری گەورەیان بەرکەوت و لەو سەرما تاقەتپڕوکێنەی ناوچەکەدا بێ پەنا ماونەتەوە و هەزاران سەر مەڕ و ماڵاتیش لەناوچوون.
ئێمە وەک ڕێکخراوەکان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی پیرانشار بە پشت بەستن بەو متمانەی خەڵکی ناوچە لە ڕابردوودا پێیانبەخشیوین و ئەو ئەزموونە بەنرخەی لە کەمپەینەکانی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ زیان بەرکەوتووانی بوومەلەرزەی کرماشان و سێڵاوی شارەدێی پەسوێ کەڵەکەمان کردووە و بە هەستی قووڵ بە بەرپرسیارییەتی سەبارەت بە بەهاناچوونی لێقەوماوان لە هەموو شوێنێکی نیشتمانە زامدارەکەماندا و هەروەتر دوای ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ کەمپەینی زاگرۆس (پێکهاتوو لە ژمارەیەک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات)، بڕیارمان داوە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتیی«نەغدی» و گەیاندنی بە زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەی کۆتول ڕێکبخەین.
*بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتری هاووڵاتییان، کەمپەینەکەمان بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخی تایبەتی ئێستای وڵات ئەو بڕیارانەی خوارەوەی داوە:
ـ بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوشارییان و  دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و هەمەڕەهەند سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی ئەو دەڤەرە، بڕیار دراوە هیچ جۆرە کەلوپەلێک لە هاووڵاتیان وەرنەگیرێت .
ـ یارمەتییەکان تەنیا بە شێوەی نەغدی و لە ڕێگەی ژمارە کارت و حیسابی بانکی کۆ دەکرێنەوە .
ـ یارمەتییەکان بە سەپەرشتی و چاودێریی لێژنەیەکی بڕواپێکراوی کەمپەین کۆ دەکرێنەوە و دواتر لە کاتی گونجاودا بڕیار لەسەر شێوازی بڵاوکردنەوەیان دەدرێت و ڕاپۆرتەکەی بۆ ئاگاداریی هاوشاریانی بەڕێز بڵاو دەکرێتەوە.
#ژمارە_کارتی ئەنجومەنی هونەریی شانۆی پیرانشار (بانکی سادڕات)
6037-6975-5631-5064
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژمارە حیسابی باشگای شاخەوانی هەڵگورد (بانکی میللی)
0111819470003
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژمارە حیسابی ئەنجومەنی ئەدەبیی رووناک (بانکی تجاڕەت)
1256092448
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بنکەی مەدەنیی کافە کتێبی ئەندێشە( پیرانشار)
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
ئەنجومەنی ئەدەبی ڕووناک
باشگای شاخەوانی هەڵگورد
ئەنجومەنی هونەریی شانۆی پیرانشار


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد