تاريخ: ۱۳۹۹ يکشنبه ۱۷ فروردين ساعت ۱۹:۴۲ بازدید: 2955      نظرات: 4      کد مطلب: 14477

کورتەیەک لە ژیانی ناسر ئاغابرا


ناسر ئاغابرا ناسرا به ژاکاو، ۲۰ی خەرمانانی ۱۳٤۷ی هەتاوی لە ئاوایی بەردەڕەشان لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لەدایک بووە.
لە تەمەنی سێ ساڵیدا تووشی نەخۆشیی سوورێژە بووە کە بەچاو دەیگرێ و چاوەکانی لە دەست دەدا.
خۆی دەڵێ: "خووم بە دنیای تاریکەوە گرت بەڵام ڕووناکاییم لەبیر نەبردەوە بەڵکو ئەوم بە وڵاتێک دەزانی و پێم وابوو بەجێم هێشتووە".
خوێندنی سەرەتایی وەکوو مناڵانی دیکە لە قوتابخانەی ئاوایی تەواو کردووە لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی دەستی بە هۆنینەوەی شێعری فارسی دەکا، لە کوڕ و کۆبوونەوەکانی شێعر و وتارنووسی لە شاری مەهاباد بەشداری کردووە و لە زۆربەی کێبەرکێیەکاندا خەڵات گەلێکی وەرگرتووە.
لە هەوەڵی دواناوەندی کە وەک قوتابیانی ئاسایی لە قوتابخانەی دواناوەندی وانەی دەخوێند لە کێبەرکێیەکی شێعر نووسین لە قوتابخانەکانی ئێراندا بەشداری دەکا خەڵاتی یەکەمی قوتابخانەکانی ئێران وەدەست دەهێنێ. جێگای ئاماژەیە ئەم شاعیرە کوردە بۆ چەندین وانەی وەکوو ئینگلیزی، بیرکاری و عەڕەبی جگە لە مامۆستایانی قوتابخانە، مامۆستای تایبەتی هەبووە لە خەتی بریل کە تایبەتی نابینایانە کەڵکی وەرگرتووە
ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی لە لقی ئابووری‌ کۆمەڵایەتی دیپلۆمی وەرگرتووە
بە کالۆریۆسی (فوق‌لیسانس) لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە زانکۆی ئازادی مەهاباد تەواو کردووە.

ئەم شاعیرە ڕووناک دڵە، ساڵی ۷۵ هەتاوی زەماوەندی کردووە، ساڵی ۷۷ لە شاری مەهاباد گەڕەکی سارم بەگ نیشتەجێ بووە، خاوەنی کچ و کوڕێکە.
دوو کتێبە شێعری بە ناوەکانی کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات چاپ و بڵاو بووەتەوە. بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی کۆلارە ئامادەی بڵاو بوونەوەیە.
جگە لە شێعر لە بواری نووسینی تەنز، شانۆ و چیرۆک دەستێکی باڵای هەبووە.
ناسر ئاغابرا ۱۷ی خاکەلێوەی ۹۹ی هەتاوی بە هۆی وەستانی دڵ لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە: فەرهەنگی ئاوایی‌یەکانی مەهاباد



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۹/۱/۱۹
روحی شاد، یادی همیشه زیندو😭😭😭
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۹/۱/۱۷
خودا لێی خۆش بێت
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

خالید مام احمدی ئازر ۱۳۹۹/۱/۱۷
لە سالی 70کاندا لە سالونی مناف ئاوا .مسعودشافعی لە کاتی تاقیکاری دالە خەزمتی دا بۆم لە ئەو کاتەوە دمناسی روحی شاد بێ شاعیرکی بە دڵ و روناک بیر وقسە خۆش بۆ بە داخەوە بۆی خمبارم خودا بیبخشی
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

ئیشرەت ۱۳۹۹/۱/۱۷
ڕوحی بەرزیان شاد،

نظر خود را براي ما ارسال كنيد