تاريخ: ۱۳۹۹ چهارشنبه ۱۹ شهريور ساعت ۹:۲۹ بازدید: 1271      نظرات: 0      کد مطلب: 15205

دۆخی ناله‌باری ئابووری لە کوردستان

فه‌ردین که‌مانگه‌ر/روژنامه‌وان


بەرزبوونەوەی نرخی کەل‌وپەل و شمەک لەناو باژێر پیشاندەری دۆخی نالەباری ئابووری له وڵاته، دۆخێک که ژیانی له شارۆمەندان تاڵ کردووه. ماوەیه‌کە دۆخی ئابووری له زۆربەی وڵاتان ناخۆش و نالەباره، بەڵام له ئێران دۆخەکە به هۆی هەبوونی گەمارۆکانی وڵاتانی زلهێز دژ به وڵات و نەبوونی بەرپرسایەتییەک لە ئابووری، خراپتر و ناخۆشتره. تا ڕادەیەک که له ماوەیەکی کورت ئاستی نرخی شمەک و کەل‌وپەل لە ۱۰۰دا سەد بەرز بووەتەوە بەبێ ئەوه که لەسەر ئەساس و یاسایەک بێت. نرخی خانووبەرە و کرێنشینیش لەئاستێکی زێددا بەرز بووەتەوە که زۆربەی لاوان و ئەو کەسانە که ماڵ و خانویەکیان نییە، تووشی کێشە کردووە و بەداخەوە گرانی لەم بەشەدا بووەتە هۆی ئاڵوگۆڕی له شێوازی ژیان له کۆمەڵگەدا وەکوو ئەوەی که چەند بنەماڵە له ماڵێکدا ببنە کرێ‌نشین یان پەنا بردن بۆ پەراوێزی شارەکان و ئەو گەڕەکانەی خوارووی شارەکان، له بڕێک شوێنیشدا له ناو ڕەشماڵاندا ژیان بردنە سەر. دۆخی ئابووری جەماوەر به هاتنی کۆرۆنا ڤایرۆس و جێبەجێ‌کردنی یاساکان و پرۆتۆکولەکان خراپتر بوو و زۆربەی کۆمپانیاکان، کارگا و دووکان و کۆگاکان داخراوه، ڕێژە‌ی بێکاری و هەژاری‌ چووەته سەرەوە، و ئەم دۆخه کاریگەری خراپی لە سەر ژیانی خەڵکی دانا و ئەمڕۆیش ئەم دۆخە بەردەوامە. بارودۆخەکە باش نییه و هەموو کەسیش به باشی کێشەئابوورییەکە دەناسێت و دەتوانێت لە سەری بدوێت، بەڵام ئەو شتە زۆر گرینگە که به داخەوە کەس خۆی به بەرپرس ناناسێت و هەموو بەرپرسان به دروشم و چەند وشەی کوڵوکۆتا باس له ئابووری دەکەن. ئیدی هیچ پیلان و بەرنامەیەکی وایان بۆ چارەسەری کێشەکە نییە و ئەم لاوازییە بووەتە هۆی زیاد‌بوونی گەندەڵی و بەرزبوونی گرانی و ئاستی نرخەکان و بۆ دەرخستنی ئەم گەندەڵییانە دەتوانین به دەرخستنی گەندەڵی تاقمێک لە بەرپرسان و خاوەن‌کۆمپانیەکان لە میدیاکان ئاماژە بکەین که پارەی خەڵکی دەخۆن و کەم‌فرۆشی و گران‌فرۆشی دەکەن به بێ‌ئەوەی که خۆیان به وڵامدەری خەڵک بزانن. لاوازبوونی چاودێری و نەبوونی پیلان له هۆکارە سەرەکییەکانی ئاڵۆزی ئابوورییه لە ناوخۆی وڵات، که کەس خۆی به بەرپرسی نازانێت و هەروا که دەیبینین و هەستی پێ دەکەین نرخەکان بەرەو سەر دەڕوات و باری ئەسڵی گرانی لە سەر شانی خەڵکی دایە و پێویستە دەسەڵات پیلانی هەبێ بۆ ڕۆژانی دوای کۆرونا که دۆخەکە هێمنتر و ژیانی ئاسایی ببێتەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد