تاريخ: ۱۳۹۹ جمعه ۲۵ مهر ساعت ۱۷:۳۰ بازدید: 458      نظرات: 0      کد مطلب: 15327

نیگارکێش و خۆشنووسێکی دیاری کورد له ئه‌مریکا کۆچی دوایی کرد


جەماڵ بەختیار نیگارکێش و خۆشنووسی كورد وڵاتی ئه‌مریکا کۆچی دوایی کرد

به پێی هەرواڵیی هاژه، جەماڵ بەختیار نیگارکێش و خۆشنووسى كورد، كه‌ ناوى ته‌واوى (جەمال حامید ئەسعەد)ه‌، له‌ ساڵی 1927 لە شارى سلێمانی لە دایکبووە.

له‌ ساڵى 1937 ته‌مه‌نى (7) ساڵى خولیای نیگارکێشانى هه‌بووه‌، لە ساڵى 1940 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه‌ و وێنه‌ى كێشاوه‌، شه‌ش ساڵ دواى ئه‌وه و‌ چوه‌ته‌ شاری مەهاباد. لە ساڵی 1957 بوه‌ته‌ ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، لە ساڵی 1975 کوردستانى جێهێشتووه‌ و ڕووى كردووەته‌ تاراوگه‌ و له‌ ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بووه‌، له‌ ئه‌مه‌ریكا سەرۆکی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی کورد بووه‌.

وێنەکانی زیاتر دیمەنی سروشت و ژیانی کوردەواری بووه‌، ڕەفبق حیلمی زۆر هاوكارى كردووه‌ و پێشانگای بۆ تابلۆكانى كردووەته‌وه‌.

له ‌شه‌وى 24ی ڕەزبەری ٩٩ی هه‌تاوی كاتژمێر (12) شه‌و له‌ ته‌مه‌نى (93) ساڵى له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مریكا كۆچى دوایى كردووه‌.

 




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد