تاريخ: ۱۳۹۹ شنبه ۱ آذر ساعت ۱۹:۳۰ بازدید: 1470      نظرات: 0      کد مطلب: 15451

خەڵاتی لۆریاڵی زێڕین بەكچه‌ رۆماننوسێكی کورد بەخشرا


به پێی هەرواڵیی هاژه، بۆ یەکەمجار وەکو نوسەرێکی کوردو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوڵاتی دانیمارک خەڵاتی لۆریاڵی زێڕین بەسارا عومەر رۆماننوسی کورد بەخشرا.
 سارا عومەری رۆماننوس لەفەیسبوکی خۆی نوسیویه‌تی‌، "خۆشحاڵم پێتان رابگەیەنم، کە رێککەوتی ١٨ی ئەم مانگە لەشاری کۆپنھاگن لەوڵاتی دانیمارک خەڵاتی ئەدەبی (لۆریاڵی زێڕین)م پێبەخشرا".
راشیگەیاندووه‌، ئەوە خەڵاتێکی ئەدەبیی دانیمارکییە، کە لەساڵی ١٩٤٩دا دامەزرێندراوە، ھەموو ساڵێکیش بەیەکێک لەنوسەرەکانی هەمان وڵات دەبەخشرێت. ئەو لیژنەیەی بڕیار لەسەر بەخشینی خەڵاتەکە دەدات پێکھاتوون لەرەخنەگەرانی ئەدەبیی و خاوەن کتێبخانەکانی دانیمارک.
دەشڵێت، لیژنەکە ئەو خەڵاتە بەپەرتوکێک دەبەخشن، کە ئاستێکی ئەدەبی بەرزی ھەبێت و سەرنجی رەخنەگران و خوێنەرانی بەلای خۆیدا راکێشابێت. نوسەری براوە کەسێکە  زۆرترین خوێنەری ھەبووە و کتێبەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەناو کۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە.
سارا عومەر باسی لەوەشکردووە، زۆرێک لەنوسەرە گەورەکانی دانیمارک ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوەو ھەر نوسەرێکیش دەتوانێت یەکجار لەژیانیدا ئەم خەڵاتە وەربگرێت.
لەبارەی ناوەڕۆکی رۆمانەکانیشیەوە دەڵێت، مانای رۆمانەکانی لەبەرگریکردندایە لەئازادیی و رێگرتنە لەسوکایەتی بەمرۆڤ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کتێبەکانی بۆنی خوێنیان لێدێت، خوێنی ئەو ژن و کچانەی رۆژانە بەتۆمەتی جیاواز دەکوژرێن و لەدوای مردنیشیانەوە گۆڕێکیان پێ ڕەوا نابینرێت.
 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد