تاريخ: ۱۳۹۹ دوشنبه ۳ آذر ساعت ۱۷:۱۶ بازدید: 1679      نظرات: 0      کد مطلب: 15459

زانکۆی ئۆکسفۆرد خەڵاتی باشترین توێژینەوە‌ی دا به کوردێک


پەیمانگەی "بیرکاری و بەکارهێنانەکانی" Mathematics and its Applications کە سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانییە، خەڵاتی باشترین توێژینەوەی ساڵی 2020ی بەخشییە لێکۆڵەرێکی کورد لەگەڵ دوو لێکۆڵەری دیکە بەهۆی بابەتێکیانەوە لەسەر بازاڕی نەوت.
ئەو کوردەی خەڵاتەکەی وەرگرتووە ناوی زریان عەبدولکەریمە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری بیرکاریی دارایی (financial mathematic). 
زریان ڕاگەیاند، کە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە ئاگاداریان کردووەتەوە و پێیان گوتووە کە براوەی خەڵاتی باشترین توێژینەوەیە لەسەر بازاڕی نەوت. 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا زریان عەبدولکەریم ئاماژە بەوە دەدات کە "ئەو خەڵاتە بۆ یەکەمجارە دراوە بە کوردێک لەو بوارەدا، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە ساڵی 2017 توێژینەوەکەم پێشکەش بەو ناوەندە ئەکادیمییە کرد و دوای ساڵ و نیوێک پەسەندیان کرد. دواتر من لەنێو توێژینەوەکان پلەی یەکەمم بەدەستهێنا."
بڵاوکراوەی IMA کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی خەڵاتەکە ڕایگەیاندووە "لێکۆڵەران توانیویانە مۆدێلێک دروست بکەن کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی زانیارییە ئابوورییەکان نرخی نەوت لە گرێبەستەکانی داهاتوودا پێشبینی بکەن."
بڵاوکراوەکە دەشڵێت، ئەو لێکۆڵەرانە لەجیاتی نرخەکانی نەوتی ئێستا، نرخەکانی ناو گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتیان بەکارهێناوە و لەم رێگەیشەوە تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتووبوون لە پێشبینیکردنی نرخەکانی نەوت لە داهاتوودا.
بڵاوکراوەی IMA لە بەشێکی دیکەدا سەبارەت بە لێکۆڵەرەکان ئاماژەی بەوە داوە "لێکۆڵەرەکان چەندین ڕێگەی بیرکاریی نوێیان بەکارهێناوە لە پێشبینییەکانیاندا و ئەو مۆدێلەی کە دایانهێناوە بە ڕادیەکەی سەرسوورهێنەر درووست دەرچووە لەگەڵ ئەو نرخانەی کە نەوت بەخۆیەوە بینیویەتی.
زریان عەبدولکەریم لە ساڵی 1978 لە هەولێر لەدایکبووە و زیاتر لە 10 ساڵە لە بەریتانیا دەژی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە زانکۆی برونێڵ (Brunel) لە بەریتانیا. 
لە ساڵی 2013 و 2014 لە زانکۆکانی ئیشق لە هەولێر و زانکۆی سۆران وەک مامۆستا وانەی گوتوەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ بەریتانیا. ئێستاش وەکو توێژەری لێکۆڵەر لە لەندەن کاردەکات.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد