تاريخ: ۱۳۹۹ دوشنبه ۱۷ آذر ساعت ۱۰:۲۳ بازدید: 1659      نظرات: 0      کد مطلب: 15507

دره‌وشانه‌وه‌ی قوتابیانی مەهابادی لە کێبەرکێی زانستی وڵاتانی ناوچە


به پێی هه‌واڵی هاژه،چوارەمین کێبەرکێی نوور بە پشتگری بونیادی مستەفا ولە لایان شیرکەتی فەن ئامووز ئەوساڵ بە ڕێزلێنان لە زانستوانی موسڵمان د.عومەر یاغی لە ساڵی خویندنی ۹۹- ۱۳۹۸ بەڕێوەچوو و قوتابیانی مه‌هابادی له‌و کێبه‌رکێیه زانستیه‌ی وڵاتانی ناوچه دره‌وشانه‌وه.
دوو تیم لە قوتابیانی قوتابخانەکانی شەهید بەهەشتی و حاجی عەبدوڵڵا ڕۆستەم زادەی مەهاباد کە بۆ بەشداری و چالاکی زانستی لە لایان مامۆستای فیزیکی توێژەر د.سولەیمان ڕەسووڵی ڕێنوێنی کرابوون، خەڵاتی زانستی نوور تایبەت بە کێبەرکێی نێوان وڵاتانی موسڵمانیان لە نێوان نزیک ۲۵۰۰ قوتابی لە نزیک دە وڵاتی ئیسلامی وەدەست هێنا.
ئەحەد مستەفازادە و یاسین سەرئەفرازی لە قوتابخانەی حاجی عەبدوڵڵا ڕۆستەم زادە و سینا حەسەن ڕیحانی و فەرهاد سووسەنی لە قوتابخانەی شەهید بەهەشتی مەهاباد وەک تەنیا براوەکانی پارێزگا توانیان بە کار و چالاکی زانستی خۆیان وێڕای تیمێکی قوتابیانی ورمێ ئەو سەرکەوتنە مەزنە وەدەست بێنن و مایەی شانازی مەهاباد بن.
ساڵانی پێشوو لە ڕێوڕەسمێک دا وەزیر بە سککەی زێڕین براوەکانی خەڵات دەکرد، بەڵام ئەوساڵ ڕەنگە بە هۆی پەتای کڕۆنا ڕێوڕەسم نەگیرێ و تەنیا خەڵات کرێن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد