تاريخ: ۱۳۹۹ جمعه ۲۴ بهمن ساعت ۲۰:۵۷ بازدید: 1087      نظرات: 0      کد مطلب: 15805

ڕکابەری وڵاتانی پێش‌که‌وتوو بۆ درووستکردنی نەوەی شەشەمی تۆڕەکانی پەیوەندیی


بەگوێرەی ئاژانسی "بلوومبێرگ"ی ئەمەریکی، لەگەڵ ئەوەی تازە بەشێکی وڵاتانی جیهان دەستیانکردووە بە بەگەڕخستنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەمی تۆڕەکانی پەیوەندیکردن 5G، بەڵام ڕکابەریکردن لەسەر پەرەپێدانی نەوەی شەشەمی ئەو تۆڕانە لەنێوان ئەمەریکا و چین و ئەوروپا پەرەیسەندووە.

بلوومبێرگ دەڵێت ئەوەی یەکەمجار تۆرەکانی نەوەی شەشەم پەرەپێبدات و مافی داهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە وەربگرێت، ئەوە دەبێتە براوەی ئەوەی هەندێک کەس ناویانناوە "شۆرشی پیشەسازیی داهاتوو".

لەگەڵ ئەوەی پسپۆڕان دەڵێن بەدەستهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە پێویستی بە نزیکەی 10 ساڵ هەیە بۆئەوەی ببێتە راستیی، بەڵام لەحاڵەتی بەدەستهێننایدا ئەوە  G6  نزیکەی سەد ئەوەندەی تۆرەکانی G5 بەهێز دەبێت، بەشێوەیەک تەکنەلۆژیایەک پێشکەش دەکات کە رۆژگارێک وەک جۆرێک لە خەیاڵی زانستیی هەژمار دەکرا، وەک هۆڵۆگرام و ئۆتۆمبێلی تەکسیی فرێو و مێشکی بەستراو بە ئینتەرنێتەوە.

بلوومبێرگ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە چین ساڵی رابردوو بەهۆی نرخە هەرزانەکەیەوە توانی لەسەر ئاستی جیهان نەوەی پێنجەمی تۆرەکانی پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی گەورە بڵاوبکاتەوە، بەڵام وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەیەوێت لەرێگای پەرەپێدانی G6 جارێکی تر خۆی بخاتەوە ناو ڕکابەرییەکان لەبواری خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتەوە.

لەسەرەتای ساڵی2019، دانۆڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەتویتێکدا رایگەیاند کە لەنزیکترین کاتدا تۆڕی G6 ی دەوێت، لەکاتێکدا لەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2020 چین مانگێکی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد تاوەکو تاقیکردنەوە لەسەر شەپۆلە گریمانکراوەکانی نەوەی شەشەم بکات، هەروەک  بەپێی میدیاکانی کەنەدا، کۆمپانیای "هواوی" چینی؛ ناوەندێكی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە تۆڕەکانی G6 لەو وڵاتەدا هەیە.

لەمانگی ئۆکتۆبەری رابردوو، ڕێکخراوی ATIS ی تایبەتمەند بە پەرەپێدانی ستانداردەکانی پەیوەندیکردن، کە بارەگاکەی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکایە، هاوپەیمانێتییەکی تەکنەلۆژی بۆ پەرەپێدانی نەوەی شەشەمی تۆڕەکانی پەیوەنیدکردن راگەیاند کە گەورە کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ و گووگڵ و ئەی تی ئاند تی بەشداری تێدا دەکەن.

هەروەک لەمانگی 12 ی ساڵی رابردوو، یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند کە پڕۆژەیەکیان بۆ پەرەپیدانی تۆرەکانی G6  بەگەڕخستووە کە کۆمپانیای "نۆکیا" سەرپەرشتی دەکات و هەریەک لە کۆمپانیاکانی "ئەریکسۆن و تیلیفۆنیکا و چەند زانکۆیەکی ئەوروپایی بەشداری تێدا دەکەن.

وڵاتە رۆژئاواییەکان لەوە دەترسن کە چین پەرەپێدانی تەکنەلۆژییەکەی کە بەهۆی تۆرە هاوچەرخەکانەوە دەستی دەکەوێت، لەڕێگای بەکارهێنانی فرۆکەی دڕۆن و تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار و کامێرای چاودێری و هیترەوە، بۆ سیخوڕیکردن بەسەر هاوڵاتییەکانی بەکاربهێنێت

بلوومبێرگ وتویەتی ڕکابەرییەکە هێشتا لە بواری تیۆریدایە، لەبەرئەوەی دەستراگەیشتن بە توانای گونجاو بۆ تۆرەکانی نەوەی داهاتووی پەیوەندییەکان، رەنگە 10 بۆ 15 ساڵی تر بخایەنێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد