تاريخ: ۱۳۹۹ سه شنبه ۲۸ بهمن ساعت ۱۸:۴۵ بازدید: 1098      نظرات: 1      کد مطلب: 15827

فێرکردنی منداڵ بۆ بەرگەگرتن لەبەرامبەر شکست و شکاندا


یەک لەو ئەرکانەی لەسەر شانی دایک و باوکانە ئەوەیە منداڵەکەیان وا باربێنن لە کاتی نەهامەتیدا خۆڕاگر بن، لە کاتی شکست و ناکامیدا ورە بەرنەدەن و، کاتێک دەکەون تەنیا بیر لە هەستانەوە بکەنەوە.

منداڵ دەبێ بزانێ لە بەرامبەر هەر بردنەوەیەکدا دۆڕانێک هەیە و، دۆڕان بە مانای لاوازی و هەرەسهێنان نییە، بەڵکوو وانەیەکی گرینگی ژیانە و دەسپێکی بردنەوەیە..

ئەو دڵنیاییە بدەنە منداڵەکەتان کە ئەگەر بەشدارە لە پێشبڕکێیەکدا، گرینگ بردنەوە یان دۆڕانی نییە، بەڵکوو ئەوەی بەبایەخە ئەمەیە کە چەندە خۆی ماندوو کردوە و چەندە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی تێکۆشاوە.

دوای دۆڕان و شکان ئەگەر منداڵەکەتان ویستی بگری پێشی پی مەگرن، لێی گەڕێن ماوەیەک بەتەنیا بێ؛ چونکی گریان و تەنیاییەکەی دەبێتە هۆی ئارامی و دواتریش ئەزموون وەرگرتن لەو تاقیکارییە. دوای ئەوەی هاتەوە سەرخۆ، بیدوێنن و ئەزموونەکانی خۆتانیان بۆ باس بکەن.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

بهناز بایزیدی ۱۳۹۹/۱۱/۲۹
70

نظر خود را براي ما ارسال كنيد