تاريخ: ۱۳۹۹ سه شنبه ۲۸ بهمن ساعت ۱۸:۵۳ بازدید: 1369      نظرات: 0      کد مطلب: 15829

دوکتور ڕۆژ نووری شاوەیس کۆچی دوایی کرد


بە پێی ڕاپۆرتی هاژە، بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی ڕێبەندان دوکتور ڕۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کەسایەتی سیاسی دیاری باشووری کوردستان بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژ نووری شاوەیس له‌ ساڵی 1947 له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، نووری شاوه‌یسی باوكی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی دیاری كورد بووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ به‌غدا و كه‌ركووك و مووسڵ ته‌واو كردووه‌ کە بۆ خوێندنی ئاماده‌ییش بۆ سلێمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

 

ناوبراو دواتر له‌ ساڵی 1966 به‌شی ئه‌ندازیاری كاره‌بایی زانكۆی مووسڵی ته‌واو كردووه‌، پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا چۆتە وڵاتی ئەڵمان و دوكتوڕای له‌ ئه‌ندازیاری كاره‌بایی به‌ده‌ستهێناوه‌. شاوەیس بە هۆی چالاکییەکانییەوە لە دەرەوە وەک نوێنه‌ری قوتابیان کورد لە ئورووپا دیاری کراوە.

پۆستە سیاسییەکانی ڕۆژ نووری شاوەیس بریتین لە:

له‌ ساڵی 2004 وەک سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هەڵدەبژێەدرێ، دواتر له‌ ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵات كه‌ له‌ به‌غدا پێكهێنرا وەک نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێ.

له‌ ساڵەکانی 200٥، ٢٠١٠ و ٢٠١٤ وەک جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه‌ ئه‌و كات ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی له‌و پۆسته‌دا بوون، دەست نیشان کراوە.

 

شایانی ئاماژەیە کە ڕۆژ نووری شاوەیس ماوەی چەند ساڵێک بووە کە بەدەست نەخۆشیەوە دەیناڵاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر گیانی لە دەستدا.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد