تاريخ: ۱۳۹۹ پنج شنبه ۳۰ بهمن ساعت ۲۲:۲۱ بازدید: 1778      نظرات: 1      کد مطلب: 15843

مامۆستای فیزیکی مەهابادی وەک سکرتێری کۆمیتەی زانستی کۆنفڕانسی فێرکاری فیزیکی ئێران هەڵبژێردرا


دکتور سولەیمان ڕەسووڵی مامۆستای فیزیکی قوتابخانەکانی مەهاباد، وەک سکرتێری  کۆمیتەی زانستی بیستەمین کۆنفڕانسی فێرکاری فیزیکی ئێران هەڵبژێردرا کە گەورەترین کۆبوونەوەی ساڵانەی گشت مامۆستایانی فیزیک لە سەرانسەری ئێران دێتە ئەژمار.
 
 
بە هۆی پەتای کڕۆنا ئەو کۆنفڕانسە میللیە بۆ یەکەم جار ساڵی داهاتوو بە شێوازی سەرهێڵ لە پارێزگای ئیلام و بە هاوکاری یەکیەتی ئەنجومەنە زانستییەکانی فیزیکی سەرانسەری ئێران و ئەنجومەنی زانستی مامۆستایانی فیزیکی ئیلام بەڕێوەدەچێ.
بە پێی لێهاتوویی و کارامەیی زانستی و کردەیی کە دکتور ڕەسووڵی لە بەڕێوەبردنی ئەرکی زانستی لە سێ کۆنفڕانسی پێشووی فێرکاری فیزیکی ئێران لە خۆی نواندوە، بۆ چوارەمین بار ئەو بەرپرسیارەتی زانستییە لە کۆنفڕانسی میللی بەو مامۆستا کوردە بەخشرا.
جێگای ئاماژەیە ساڵانی پێشوو لە زانستگای فەرهەنگیانی سنە (۱۳۹۳)، زانستگای لۆڕستان (۱۳۹۴) و زانستگای فەننی و حیرفەیی تەورێز(۱۳۹۶) کۆنفرانسی فێرکاری فیزیکی ئێران بە بەرپرسیارەتی کۆمیتەی زانستی دکتور ڕەسووڵی بەڕێوەچووە کە لە هەر یەک لەم کۆنفڕانسە زانستیانە دا بە کۆبوونەوەی پتر لە ۷۰۰ مامۆستای لێهاتووی فیزیکی ئێران لە ماوەی چوار ڕۆژ دا توێژەران و زانستوانان وتاری زانستی و فێرکاری بەپێزی فیزیک و فێرکاریان ئاراستە کردووە و کارگا و پێشانگای هاوپەیوەند بەڕێوە چووە.
هەروەها فیزیکزانانی ناسراوی ئێران و جیهان بە سوخەنڕانی شوێندانەر بە خستنە ڕووی دوایین پێشکەوتە زانستیبەکان کۆڕی مامۆستایانی فیزیک و زانستیان ڕازاندۆتەوە.
دکتور ڕەسووڵی خاوەنی بڕوانامەی دکتوڕای فیزیکی ناوەکی و براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی HST2017 لە CERN واتا ناوەندی توێژینەوەی ناوەکی ئەورووپایە کە ساڵانی پێشوو لە مەهاباد ڕا وەک لاوترین مامۆستای نموونەی وڵاتیش هەڵبژێردراوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

s.afarin ۱۳۹۹/۱۲/۱
پیرۆزی دکتۆر ڕەسووڵی و خەڵکی مەهاباد و ماڵباتی کورد بە گشتی بێت

نظر خود را براي ما ارسال كنيد