تاريخ: ۱۳۹۹ سه شنبه ۱۲ اسفند ساعت ۲۱:۱۷ بازدید: 720      نظرات: 0      کد مطلب: 15894

دووهه‌مین پێشانگای تایبه‌تی ئێران له‌ سلێمانی دەکرێتەوە


 بە پێی هەواڵی هاژە دووهەمین پێشانگای تایبەتی ئێران لە مانگی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو لە سلێمانی دەکرێتەوە.

سه‌ركونسولی ئێران له‌ سلێمانی لەم بارەدا ڕایگه‌یاند: دووهە‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ مانگی مەی ٢٠٢١ / جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە

مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی لە درێژەدا گووتوویەتی: دووهه‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌پێی مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئێران له‌ 25 تا 29ی مەی 2021 ی زایینی / ٤ تا٨ی ٢٧٢١ کوردی له‌ ناوه‌ندی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌ركونسوڵی ئێران وێڕای ئاماژە به‌ خواستی بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاڵا و به‌رهه‌مه‌ ئێرانییەکان و هه‌روه‌ها بوار و هه‌ل و بایه‌خی بازاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ شەریکە و کاڵا ئێرانییەکان داوای لە سەرجەم شەریکە باوه‌ڕپێكراو و جەوازدارەکانی کردووە کە لەم پێشانگایەدا چالاكانه‌ی به‌شداری بكه‌ن.

شوشته‌ری له‌ كۆتایی دا ئاماژەی به‌وه‌ی داوە كه‌ شەریکەی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جێبه‌جێكاری ئەم پێشانگایە ده‌بێت و خوازیاران ده‌توانن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناو بۆ به‌شداری كردن له‌م پێشانگایه‌دا، په‌یوه‌ندی به‌ شەریکەی ئاماژە پێدراوەوە بگرن.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد