تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۲۸ فروردين ساعت ۹:۵۰ بازدید: 1045      نظرات: 0      کد مطلب: 16076
بە بەشداری مامۆستای مەهابادی

دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی زانستی فێرکاری فیزیک له ئیلام به‌ڕێوه چوو


به پێی هه‌واڵی هاژه، دووهەمین کۆبوونەوەی سەرهێڵی کۆمیتەی زانستی کۆنفڕانسی فێرکاری فیزیکی ئێران لە پارێزگای ئیلام بەڕێوە چوو.
 ئەم کۆبوونەوە بەشێوازی سەرهێڵ لە لایان سکرتێری گشتی کۆمیتەی زانستی بیستەمین کۆنفڕانسی فێرکاری فیزیکی ئێران د.سولەیمان ڕەسووڵی  بەڕێوەچوو و ئەندامانی بەڕێزی کۆمیتەی زانستی لە چوارقوڕنەی ئێران بەشداریان کرد.
سەرەتا پاش خوێندنەوەی چەند ئایەتی قوڕئانی پیرۆز، مامۆستا سەعدوڵڵا نەبەوی نیژاد لە پەژوهیشسەرای فەرهیختەگانی ئیلام ئەندامانی بەخێرهاتن کرد و پاشان د.ڕەسووڵی دەبیری کۆمیتەی زانستی بە پێی دەستووری کۆبوونەوە، تەوەرەکانی کۆنفڕانسی تاو و توێ کرد و پێشنیارەکانی بۆ ئاڵ وگۆڕ وەرگرت. تەوەرەکان بە پێی بارودۆخی پەتای کڕۆنا و شوێندانەری ئەم نەخۆشییە لە سەر فێرکاری فیزیک تاو و توێ کران.
 بڕیار درا ڕۆژی شەممە ۲۸ی خاکەلێوەی ۱۴۰۰ بە فەرمی بڕۆشووری کۆنفرانس لە سەرتاسەری ئێران بڵاو بێتەوە. 
هەروەها پەردە لەسەر پۆستێری کۆنفڕانس لادرا کە بە وێنەی جوانی کێوی قەڵاقیران، هێمای خۆڕاگری دانیشتوانی پارێزگای ئیلام ڕازابۆوە. بڕیار درا کە لە ماوەی حەوتووی داهاتوو پۆستێری کۆنفڕانسیش یەکلایی بێتەوە و بڵاو کرێتەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوە دا هەر یەک لە ئەندامانی هێژای کۆمیتەی زانستی بیروڕای خۆیان سەبارەت بە بەرنامە گشتییەکانی کۆنفڕانس دەربڕی و کەسایەتی زانستی و فێرکاری نێوبەدەر و بلیمەتیان بۆ بانگهێشت کردن لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس پێشنیار دا.
جێگای ئاماژەیەکە بڕیار وایە وتارەکانی ئەم کۆنفڕانسە لە سەر ISC و CIVILICA نەمایە بکرێ و ئەوە نیشانەی بەبایخ بوونی کۆنفەڕانسە.
هەروەها بڕیارە بە پێی بەدواداچوونی شۆڕای ئیجڕایی یەکیەتی مامۆستایانی فیزیکی ئێران بەشدار بوان بەڵگەنامە بۆ ماوەی ۳۰ کاتژمێر دەورەی هاوکات لەگەڵ خزمەت (دوره ضمن خدمت) وەرگرن.
جێگای ئاماژەیە ئەم کۆنفڕانسە ڕۆژانی ۱۲ تا ۱۴ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ و بۆ یەکەم جار بەشێوازی سەر هێڵ لە سەر بەستەری ئەدۆبی کانێکت و بەخوانەخوێیەتی پارێزگای ئیلام بەڕێوە دەچێ. ئەمساڵ مامۆستای فیزیکی مەهابادی د.سولەیمان ڕەسووڵی پاش سنە، خوڕڕەم ئاوا و تەورێز، بۆ چوارەمین جار ئەزمونی خۆی وەک سکرتێری کۆمیتەی زانستی کۆنفڕانسی فێرکاری فیزیکی ئێران لە ئیلام بەڕێوە دەبات.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد