تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۴ ارديبهشت ساعت ۱۲:۵۶ بازدید: 1297      نظرات: 0      کد مطلب: 16088

دە خاڵی بنەڕەتی شیوازی یاری لەگەڵ منداڵان


دایک و باوک پێویستە ماوەیەک لە کاتی ڕۆژانەیان بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵەکەیان دابنێن، بەڵام بۆ ئەو ماوەیەش پێویستە ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکرێت. ئێمە لێرە ١٠ خاڵ باس دەکەین:

١) قەرار نییە گەمەکردن لەگەڵ منداڵ هەر ئەرکی دایکان بێت، باوکانیش دەبێ بۆ ئەمە دەستپێشخەر بن و ماوەیەک لە کاتی خۆیان بۆ یاری لەگەڵ منداڵەکەیان دابنێن.

٢) کاتی یاری‌کردن تەلەفوونەکەت وەلانێ، ناکرێ هەم بە تەلەفوونەوە سەرقاڵ بی و کەڵکەڵەی دەروونی و فکریی خۆتت هەبێ و، هەم گەمە لەگەڵ منداڵیش بکەی. هەرچی کارتان هەیە بینێنە لاوە و هەموو کات و بیرکردنەوەکەتان بۆ گەمە و منداڵەکەتان دابنێن.

٣) بەر لە دەستپێکی یارییەکە پێی بڵێن کە چەندتان کات هەیە، بۆوەی دوایە قیڕەقیڕ و بۆڵەبۆڵ نەکات.

٤) لێگەڕێن جۆری یارییەکە ئەو هەڵیبژێرێ، تەنانەت ئەگەر ئەم گەمەیە چەندپاتەش بووبێ. گرینگ ئەوەیە ئەو چێژ لە یاری و پێکەوەبوون لەگەڵ ئێوە وەرگرێ.

٥) لە کاتی یاری‌کردندا بەپێی دنیای خەیاڵ و بیرکردنەوەی منداڵەکەتان بچنە پێشێ، تەنانەت ئەگەر ناوی کەرەستە و ئامراز و هەر پێوەندییەکیش بگۆڕێت.

٦) لە کاتی یاری و گەمەکردن‌دا هەوڵ بدەن بەرکەوتەی جەستەییتان هەبێت.

٧) لە کاتی یاری‌دا زووم بکەنە سەر پێوەندیی نێوان خۆتان و منداڵەکەتان، نەک کێشە و بابەتەکانی ئەو.

٨) کارێک کە منداڵەکەتان دەتوانێ بۆخۆی بیکات ئێوە خۆی لێ مەدەن، ئەگینا پێشتان بە دەرخستنی توانامەندییەکانی ئەو گرتوە. ئەگەر کارێکیش بۆ ئەو کەمێک دژوار و ئاڵۆز بوو، (بۆ نموونە کردنەوە یان داخستنەوەی قوتوو یان بۆکسێک)، بە لەسەرەخۆیی و تاقەتی زۆرەوە سەیری بکەن و هەوڵدانەکانی بەرز بنرخێنن.

٩) لە کاتی یاری‌کردن لەگەڵ منداڵەکەتان‌دا کەمتر "دەبێ" و "نابێ" و "بۆچی" بەکار بێنن.

١٠) ئەگەر لە کاتی یاری‌کردن‌دا منداڵەکەتان کارێکی کرد کە مەترسیی بۆ خۆی یان لەسەر ئێوە یان کەرەستە و کەلوپەلەکانی هەبوو، بۆ ماوەیەکی کەم سنوورداری بکەن. شێوەی قسەکردن و بڕیاردانی ئێوە لە کاتی سنووردارکردنی ئەودا دەبێ بێ توندوتیژی، بەڵام جیدی و لێبڕاوانە بێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد