تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۱۱ ارديبهشت ساعت ۱۸:۵۷ بازدید: 1179      نظرات: 0      کد مطلب: 16120

حکومەتی سوید خەڵکی هەشت وڵات بۆ وڵاتەکانیان دەنێرێتەوە


بە پێی هەواڵی هاژە، ئاژانسی کۆچبەریی وڵاتی سوید ڕایگەیاندووە، سەرەتای مانگی زایینی داهاتوو دەست بە ناردنەوەی خەڵکی هەشت وڵات دەکات کە بەسەقامگیر ناو دەبردرێن.
لەو 100 هەزار کەسەی داوای مافی پەنابەرێتییان لەم وڵاتە کردووە، ژمارەی ئەو کەسانە کە خەڵکی ئەم هەشت وڵاتە دەبن زیاتر لە 17 هەزار کەس دەبێت کە بڕیاری ناردنەوەیان لەسەر دراوە.
ئاژانسی کۆچبەریی سوید پێشبینی کردووە، ئەمساڵ 15 هەزار کەس داواکاریی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە بکەن کە هەزار کەس کەمتر لە ژمارەی پێش‌بینی کراو دەبێت.
بەپێی ڕێوشوێنە نوێیە کارپێکراوەکانی سوید، لە سەرەتای مانگی مەیی‌یەوە دەست بە ناردنەوەی ئەو کەسانە دەکرێت کە داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە کردبوو کە هەڵگرانی وڵاتنامەی هەشت وڵاتی " ئاڵبانیی، بۆسنیی، شیلی، کۆزۆڤۆ، مۆنگۆلیا، مەقدونییە، سێربیی، ئەمریکا" دەگرێتەوە.
هێنریک هۆڵمەر، بەڕێوەبەری پلاندانانی ئاژانسی کۆچبەریی سوید لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "یاسا نوێیەکان کاریگەرییان لەسەر وادەی مانەوەی ئەو کەسانە دەبێت کە داوای مافی پەنابەرێتیان لە سوید کردووە، ئەمەش بارگرانیی سەر کۆمەڵگا کەم دەکاتەوە".
حکومەتی سوید لە مانگی ئاپریلی ساڵی پێشوودا پێشنیازی گۆڕینی یاسای کۆچی کرد و بڕیارە ئەو گۆڕانکارییانە پاش کۆتایی هاتنی وادەی یاسا کاتییەکە لە 19ی جولایی‌دا بچێنە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.
لە یاسا نوێکەدا، لە بڕی مافی مانەوەی هەمیشەیی کە لەساڵی 1984ـەوە تاوەکو قەیرانی پەنابەرانی ساڵی 2015 پەیڕەو دەکرا، وڵاتی سوید مافی مانەوەی کاتی بە پەنابەران دەدات.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی کۆچبەریی سوید، داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە سوید ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 100 هەزار کەس، ئەمەش بارقورسی خستووەتە سەر ئەو وڵاتە کە ناتوانێت تاوەکو ساڵی 2023 دەست لە دۆسییەی بەشێک لەو پەنابەرانە بدات.
ئاژانسی کۆچبەریی سوید لە ٢یی مانگی ماڕسی 2021، هەشت وڵاتی خستە لیستی وڵاتانی سەقامگیر کە هەڵگرانی وڵات‌نامەی ئەم هەشت وڵاتە لە سوید ناتوانن مافی پەنابەرێتی وەربگرن.


برچسب ها: سوید, هاژە, کۆچبەری

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد