تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۱۸ تير ساعت ۱۴:۲۸ بازدید: 1457      نظرات: 0      کد مطلب: 16312

هێرۆ مستەفا، باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتی بۆڵغارستان خەڵکی هەولێرە


هێرۆ مستەفا، باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتی بۆلغارستان خەڵکی هەولێرە و ئەو کاتەی کە تەمەنی دوو ساڵ بووە، خێزانەکەی لە دەست دەسەڵاتی بەعس کۆچ دەکەن و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کەمپێکی ئێران دەمێننەوە کە دواتر بەرەو ئەمریکا بار دەکەن.

ئەو خانمە کوردە دەتوانێت بە 9 زمان قسە بکات و لە ساڵی 2019 لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وەکو باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە وڵاتی بۆلغارستان دەستنیشان کرا. ئەمە یەکەمجار بوو لە مێژووی ویلایەتە یەگەتووەکانی ئەمریکا کوردێک ئەو پۆستە وەربگرێت.

خاتوو هێرۆ پێشتریش وەکو دیپلۆماتکار لە هێندستان، عێراق، لوبنان، پورتەقاڵ، یۆنان، ئیسپانیا و بۆسنیی کاری کردووە. هەروەها ماوەیەکیش ڕاوێژکاری باڵای جۆ بایدن بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووە.

ساڵانە لە 4ی جولای، ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا، پەیمانگەی کارنیگی ڕێزلێنان بۆ ئەو پەنابەرانە دەکات کە خزمەتی ئەمریکایان کردووە. ئەمساڵ ناوی هێرۆ لەم لیستە دایە و لەو بارەشەوە ئەنتۆنی بیلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی، "خۆشحاڵم کە یەکێک لە ئەندامانی وەزارەتی دەرەوە بەهۆی کارەکانی لە بواری بەهێزکردنی دیموکراسی، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان لە جیهان وەکو (پەنابەرە گەورەکان) دەستنیشان کراوە".

لە ساڵی 2009 بەڵگەفیلمێک بە ناوی "هێرۆی ئەمریکا" لەبارەی ژیانی ئەو خانمە کوردە درووست کرا، کە باسی ژیانی منداڵی و قورسییەکانی ژیانی پەنابەری هێرۆ دەکات.

هێرۆ لەبارەی ژیانییەوە دەڵێت: "پەنابەر بوون بە واتەی ئەوە دێت کە "لە هیچەوە دەست پێدەکەیت، بەڵام ئەوە فێری کردم کە دەبێت ئامانجی بەرزت هەبێت و بە دەستی بهێنیت".




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد