تاريخ: ۱۴۰۰ دوشنبه ۲۱ تير ساعت ۱۶:۳۴ بازدید: 1073      نظرات: 0      کد مطلب: 16323

"نەفەس" گەیشتە فێستیقاڵی نەتەوەیی هونه‌رە دیجیتاڵییەکان


فیلمی نەفەس لە دەرهێنەریی سیامەند حەسەن‌پوور، فیلمسازی مەهابادی گەیشتە فێستیڤاڵی نەتەوەیی هونرە دیجیتاڵیەکان.

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەما لاوانی مەهاباد ڕایگەیاند: فیلمی نەفەس لە بەرهەمەکانی ئەنجومەنی سینەما لاوانی ئێران لقی مەهابادە کە لە ١٠٠ چرکەدا بەرهەم هاتووە. ئەم فیلمە باس لە تاک لە نێوکۆمەڵگا لە سەردەمی کڕۆنادا دەکا.

ڕەحیم بایزیدی کوتی: لە کۆی ١٣۵ بەرهەمی وەرگیراوه لە بەشی وێنە دیجیتاڵیەکان، ١٠ بەرهەمی کورتەفیلم لەو فێستیڤاڵە وەرگیراون.

ناوبرا هەروەها ڕایگەیاند: سێهەم خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی هونەرە دیجیتاڵییەکان ٢۵ تا ٣١ـی پووشپەڕی ١۴٠٠ لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی‌کۆمەڵایەتیی وەزارەتی علووم لە زانسگای دامغانی پارێزگای سمنان بەڕێوە دەچێت.

بایەزیدی لە کوتاییدا کوتی: سیامەند حەسەن‌پوور دەرچووی خولی فیلمسازیی ئەنجومەنی سینەما لاوانی مەهابادە کە تا ئێستا دوو بەرهەمی لە کارنامەی خۆیدا هەیە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد