تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۲۰ شهريور ساعت ۱۲:۲۳ بازدید: 1629      نظرات: 0      کد مطلب: 16539

لە گەڵی عەلی‌بەگ پیاوێک لەکاتی رزگارکردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌دا خنكا


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: لە ڕووباری گەڵی عەلی‌بەگ، پیاوێک دوای ئەوەی ژنەکەی لە خنکان ڕزگار دەکات، بەڵام ناتوانێت گیانی خۆی ڕزگار بکات و دەخنکێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی (هەرێم محەمەد مەولود) لە ڕووباری گەڵی عەلی‌بەگ کە خەلکی پارێزگای کەرکوک و دانیشتووی پارێزگای هەولێر بووە، ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی سەیران ڕوویان لەو ناوچەیە کردووە و لە ڕووبارەکە خنکاوە.

ئەوەش هاتووە" سەرەتا هاوسەرەکەی نزیک بووەتەوە لە کەناری ڕووبارەکە و کەوتووەتە ناو ڕووبارەکە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوسەرەکەی (هەرێم محەمەد مولود) رزگار کراوە، بەلام نەیتوانیوە گیانی خۆی ڕزگار بکات و لەنێو ڕووبارەکە خنکاوە". 

ئەم ڕاگەیێندراوە باسی لەوەشکردووە، لەلایەن هاووڵاتیانی نزیک ڕووداوەکە تەرمەکەی لە ڕووبار دەرهێنراوە و  ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئيستا ( ١٢) هاوولاتی لەنێو ڕووبارەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران  خنکاون.  



برچسب ها: خنکان, سۆران, غرق, هەرێم

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد