تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۲۷ شهريور ساعت ۱۲:۴۱ بازدید: 899      نظرات: 0      کد مطلب: 16578

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ لەهەمبەر گۆڕینی ناو و لۆگۆکەیان


 ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ لەهەمبەر گۆڕینی ناو و لۆگۆکەیان ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە کە دەقەکەی بەم چەشنەیە:
 
هاونیشتمانیان،ژینگەدۆستان، فەرمانگە و بەرپرسانی دەوڵەتی و ئیدارێکان، NGO و ڕێکخراوە مەدەنی و پیشەییەکان، بەردەنگ و خۆشەویستانی ئەنجومەن
 وێرای خۆشەویستی و ڕێز و حورمەتمان بۆ ئێوەی هێژا،
پاش ئەزموون و خەباتێکی چەندین ساڵە و بەردەوامی لەو ئەرکەی کە وەک ژینگەدۆست بۆمان دیاریکرابوو، بەداخەوە لەرووی یاسایی ئیزمان نەما و مۆڵەتی چالاکیمان ماوەی دیاریکراوی بەسەرچوو.
بۆیە حەول و چالاکییەکانمان تۆزێک کەمتر بوو وبەشێوەی گونجاو و چاوەڕوان کراو نەمانتوانی  درێژە بە بەرپرسیارەتی خۆمان بدەین. هەر بەم هۆیە کار و چالاکێکانی ئەنجومەن قەتیسما و بۆ زەمەنێک بۆشایی هاتە ئاراوە. بە هەوڵی دوستان و ئەرکناسی چەند خۆشەویستێک قۆڵی هیممەتیان هەڵماڵی و کوڕد گوتەنی شانمان دایەوە بەر وبەشێوەیەکی جیددی بەدوای وەگەرخستنەوەی بنکە و چالاکییەکانمان کەوتین. دوای سەختی و مامدوو بوونێکی زۆر ئیزنی دووبارە وەرگیرا که سەرلەنوێ پێرەو و ئەساسنامەی نوێ پەسەند کرا کە ئامانجی ئەو ئاگاداریە باس کردنە لەسەر هەندێک وردەکاری موڵەتی نوێ.
سەرەتا ناوی ئەنجومەنی ژینگەدۆستانی ژینکۆ گۆردرا بۆ ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس (کیلەشین پویان سبز زاگروس).رێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس بە ژمارەی 64 تاپۆ کرا، پێناسەی میللی 14010037131 کە لە رۆژی 29ی گولانی ساڵی 1400 دا بووە کە لەمە به دواوە له ژێر ناوی نوێ کار دەکەین. 
چوارچێوەی چالاکێکان هەموو ڕەهەندەکان له خۆوە دەگرێت بۆ نموونە:
پەروەردە و بەشی فێرکاری و هێنانی فەرهەنگی متمانە و‌بە یەکەوە کار کردن لە کۆمەڵگای ئامانج، گۆڕینی ڕوانینی دژ به ژینگە و پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان و ئاگاداری خەڵک لە پیسکەرەکانی جەو و هەوا.
بەشداری کردن لە کۆڕ و کۆڕبەند و ڤیستیواڵەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران .
هەروەها ئاگادارتان دەکەینە که لۆگۆی ڕێخراوە و ئەنجومەن گۆڕدرا  و لۆگۆی ئێستا کە سنجاقی ئەو بابەتە دەکرێت. 
هیوادارین که لاپەرە و وەرزی نوێمان پڕدەسکەوتتر و سەرکەوتووتر لە ئەزموونی ڕابردوو بێت و کەم م کوڕی و تەجروبەی پێشوو هاندەر و هەوێنێک بێت بۆ هەوڵ و هەنگاوی گەورەتر.
هیوای ژیانێکی تەژی لە جوانی و نیشتمانێکی ئاوەدان. 
بەشی ڕاگەیاندنی رێکخراوەی ژینگەپارێزی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس
۲۴ خەرمانان



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد