تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۲ مهر ساعت ۱۰:۳۹ بازدید: 1025      نظرات: 0      کد مطلب: 16624

فیلمی کوردی «زاڵاوا» لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "تۆڕۆنتۆ"ی کەنەدا پێشوازیی لێکرا

مەنسوور جیهانی


 


 

فیلمی سینەمایی کوردی «زاڵاوا» لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد «ئەرسەلان ئەمیری» لە بەشی «شەیدایانی نیوە شەو" لە چل و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆڕۆنتۆ" لە وڵاتی کەنەدا پێشوازیی لێکرا.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" Zalava لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی "ئەرسەلان ئەمیری" لە نووسینی هاوبەشی خاتوو "ئایدا پەناهەندە"، خاتوو "تەهمینە بەهرام" و "ئەرسەلان ئەمیری" و هەروەها لە بەرهەمهێنانی خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" لە دووهەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە چوار سانسی جیاوازدا لەوانە: کاتژمێر 8:30ی پیشنیوەڕۆ و 6:30ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی 15ی سێپتەمبەری 2021، کاتژمێر 6:30ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی 16ی سێپتەمبەری 2021 و هەروەها کاتژمێر 3:30ی بەرەبەیانی ڕۆژی 18ی سێپتەمبەری 2021 بە شێوەی ئامادەبوون و بە شێوەی ئۆنلاین لە بەشی "شەیدایانی نیوە شەولە چل و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆڕۆنتۆ"  لە شاری توڕۆنتۆ لە وڵاتی کەنەدا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن بینەرانی هونه‌ری سینه‌ما و هەروەها ڕۆژنامه‌نووسان، نووسەران و ڕخنەگرانی سینەماییه‌وە پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێکرا.

 
 
 

"زاڵاوا" وەکوو یەکەمین فیلمی هەڵبژاردەی کوردیی و ئێرانی لە تەنیشت 5 بەرهەمی سینەمایی دیکە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەم بەشە پڕبینەرەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆڕۆنتۆ" نمایشکرا، کە فیلمی سینەمایی "تیتانێ"  لە دەرهێنانی خانمە سینەماکاری فەڕەنسی "جولیا دۆکۆڕنۆ"  هەڵگری خەڵاتی چلەخورمای زێڕینی 74مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی 2021 یەکێک بوو لەم شاکارانەی سینەمای ئەمساڵی جیهان.

بەشی "شەیدایانی نیوە شەو" یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆڕۆنتۆ" کە لە ساڵی 1988 و بە مەبەستی نمایشی فیلمەکانی ژانڕی تۆقێنەر، فانتازیا، زانستی، خەیاڵ و پڕشەڕ و شۆڕ؛ دامەزراوە. نمایشی فیلمەکانی ئەم بەشە؛ لە کاتی نیوەی شەو دەستپێدەکات و یەکێکە لەو بەشانەی کە گەنجەکانی هۆگریی هونەری سینەما زۆر تامەجرۆی فیلمەکانی ئەم ڕووداوە پلەیەکەی سینەمای جیهانن.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆڕۆنتۆ" لە تەنیشت فێستیڤاڵی "ساندەنس، گرینگترین فێستیڤاڵی ئەمەریکای باکوور دێنەئەژمار و چل و شەشەمین خولی ئەم ڕووداوە سینەماییە بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 9 تا 18ی سێپتەمبەری 2021 لە شاری تۆڕۆنتۆ لە کەنەدا بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە

https://www.tiff.net/events/zalava




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد