تاريخ: ۱۴۰۰ شنبه ۳ مهر ساعت ۲۳:۹ بازدید: 772      نظرات: 0      کد مطلب: 16638

كوردێك له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕووسیادا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد


بە پێی هەواڵی هاژە، به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆی كورد زه‌لیمخان مۆتسۆییڤ، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی رووسیادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و بۆ جاری شه‌شه‌م بووه‌وه‌ په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌.

لە چەند ڕۆژی پێشوودا سه‌ركه‌وتنی زه‌لیمخان مۆتسۆییڤ، به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆی كورد، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ڕووسیادا راگه‌یاندرا و له‌سه‌ر هه‌رێمی بێرفه‌ ئۆرالسك زۆرترین ده‌نگی بەدەست هێنا و بۆ شه‌شه‌م جار بۆ په‌رله‌مانتاری ڕووسیا هەڵبژێردرایەوە

شایانی ئاماژەیە ڕۆژانی ١٧، ١٨ و ١٩ ئه‌م مانگه (سێپتامبەر)‌، هه‌ڵبژاردنی خولی هه‌شته‌می په‌رله‌مانی ڕووسیا به‌ڕێوه‌  چوو، به‌پێی ئه‌نجامی سه‌ره‌تاییش له‌ بازنه‌ی بێرفه‌ ئۆرالسك، ڤان زه‌لیمخان مۆتسۆییڤ ڕێژه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌م جۆره‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی کە ناوبراو لەوێدا تۆماری كرد، له‌ مێژووی په‌رله‌مانی ڕووسیادا وەک تاكه‌ په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆ بۆ شه‌ش خولی له‌سه‌ریه‌كی په‌رله‌مان توانی ئەندامێتی په‌رله‌مان بەدەست بهێنێتەوە.

مۆتسۆییڤ، كوردێكی ئێزدییه‌ کە لە ڕێکەوتی ١٣/١٠/١٩٥٩ له‌ ته‌بلیسی پایته‌ختی گورجستان له‌دایك بووه‌ و به‌ كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر داده‌نرێ کە له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا پشتیوانیی گه‌له‌كه‌ی بووه‌. ناوبراو له‌ سه‌روه‌ختی هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان، له‌ ڕێی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ هاوكاریی ئاواره‌كانی شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كردووە و دواتریش له‌ حكوومه‌تی ڕووسییه‌وه‌ یارمه‌تیی بۆ كوردستان گەیاندووە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد