تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۲۷ مهر ساعت ۱۱:۴۰ بازدید: 938      نظرات: 0      کد مطلب: 16758

په‌یامی "محه‌مه‌د خه‌زاعی" جێگری وه‌زیر و سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی بۆ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران


"محه‌مه‌د خه‌زاعی" بریکاری وه‌زیر و سه‌رۆکی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی ئێران له‌ په‌یامێکدا بۆ سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، کورته‌ فیلمی به‌ دیوه‌خان و گه‌وره‌ ماڵی شاد و دڵخۆشکه‌ر، هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ فێرکارییه‌کانی ئه‌خلاق و میهرپه‌روه‌رێن بۆ نمایش کردنی به‌رهه‌مه‌کان و ئاڵوگۆڕ له‌ بواری ئه‌ندێشه‌، ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری ئێرانی ئیسلامی و دۆزینه‌وه‌ی دیارده‌کان زانی.  
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، "محه‌مه‌د خه‌زاعی" بریکاری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران و سه‌رۆکی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی ئێران له‌ په‌یامێکدا بۆ سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران نووسی: به‌ پیرۆزی و موباره‌کی رۆژانی پڕ خێر و به‌ره‌که‌تی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ری خه‌تمی مه‌رته‌به‌ت، ده‌ست به‌ داوێنی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ)، سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ده‌ست پێ ده‌که‌ین. 
له‌به‌ر تیشک و پڕشنگی رۆشن و داگیرساوی شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران هه‌نگاوی بۆ رێگا و شوێنه‌ تازه‌کان ناوه‌ و بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژووی سینه‌مای ئێراندا هه‌ڵبژارده‌ بوونی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران وکوو "فێستیڤاڵی خاوه‌ن هه‌ل و مه‌رجه‌کانی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار:، مزگێنیده‌ری کاریگه‌ریی دانانی لاوانی سینه‌ماکار و جووڵانه‌وه‌ و رۆیشتن بۆ رێگای گه‌شه‌پێدان و پێشوازی کردنی نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆره‌کان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریی له‌ فێستیڤاڵه‌که‌ چاوه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه‌. 
ئێستا بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی قورس و پته‌و له‌ داهاتوودا و سبه‌ینێیه‌کی باشتر، ده‌بێ رابردوو دروست بناسین و له‌ ده‌ستپێکی وه‌رزێکی نوێدا له‌ ژیانی کۆماری ئیسلامی و هه‌نگاوی دووهه‌می شۆڕش، کۆڕی به‌رچاوی لاوانی بیرمه‌ندی داهێنه‌رانی فه‌رهه‌نگی، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سامانێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ وڵات که‌ هیچ پاشه‌که‌وتێکی مادی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌راورد ناکرێت. 
کورته‌ فیلم دیوه‌خان و گه‌وره‌ ماڵی شاد و دڵخۆشکه‌ر، هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ فێرکارییه‌کانی ئه‌خلاق و میهرپه‌روه‌رێن بۆ نمایش کردنی به‌رهه‌مه‌کان و ئاڵوگۆڕ له‌ بواری ئه‌ندێشه‌، ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری ئێرانی ئیسلامی و دۆزینه‌وه‌ی دیارده‌کانه‌. فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران خه‌زێنه‌یه‌کی گرانبایی و پڕبایخه که‌ لاوان چراکه‌یان داگیرساندووه‌ و ژوانگه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ڕه‌وتی ژیری و هزر و بیری گه‌نجه‌کانه‌. 
با خردمند ساز داد و ستد …… که قوی‌تر شود خرد ز خرد / سنائی
له‌گه‌ڵ که‌سانی بیرمه‌ند و خاوه‌ن هزر و ژیری ئاڵوگۆر بکه‌ ... چونکه‌ به‌هێزتر ده‌بێت، هزر و ژیری به‌ بیر و هزر و ژیری/ سه‌نائی ـ شاعیری ئێرانی
سی‌وهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "سادق مووسه‌وی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ که‌ بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژووی سینه‌مای ئێراندا خاوه‌نی هه‌ل و مه‌رجه‌کانی په‌سند کردنی ئه‌کادیمیای ئۆسکار ناسراوه‌؛ به‌ شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و په‌خشی ئۆنڵاین و به‌ نمایش کردنی 63 فیلم له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها 125 فیلم له‌ ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له‌ رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبه‌ری 2021 له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی "ئێران ماڵ" له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد