تاريخ: ۱۴۰۰ پنج شنبه ۲۷ آبان ساعت ۱۰:۵۲ بازدید: 1184      نظرات: 0      کد مطلب: 16963

تڕافیکی مەهاباد، لە ئارێشەکانەوە هەتا ڕێکارەکان


لە ساڵی ۱۳۱٠هەتاویدا کاتێ بۆ یەکمجار دامودەزگای شارەوانی لە شاری مەهاباد دامەزرا کەمتر کەسێ بیری دەکردەوە کە ئەم شارە ڕۆژێک لەگەڵ گرفت و ئاریشەی ترافیک بەرەوڕووبێتەوە. 
گرینگایەتی ئیستڕاتیژیکی مەهاباد بوو بە هۆکارێک کە ئەم شارە هاوهەنگاو لەگەڵ پێتەخت و گەورەشارەکانی ئێران ڕەوتی پەرەئەستاندن و مۆدێڕنیتە ئەزموون بکات. 
لە ئێستادا مەهاباد وەک شارێکی دەستەباڵا و مامناوەند ئەژمار دەکرێت و بەڵام تڕافیکەکەی وەک ترافیکی گەورەشارەکان بۆتە کێشە و ئاریشەیەکی ئاڵۆز و بێزارکەر!
کێشەی تڕافیک، تەنیا کێشەی پیسبوونی هەوا و بەفیڕۆچوونی کات و وەختی هاوشاریان نییە، بەڵکوو کاریگەرییی نەرێنیی لەسەر ڕوح و دەروونی تاکەکان و هەموو ئەندامانی کۆمەلگای شارەکان هەیە.
گەرچی شاری مەهاباد لە دەیەی ۱۳۷٠هەتاوی بۆ ئەملاوە پەرەئەستاندنێکی بەپەلە و تەقینەوەئاسای بەخۆیەوە بینیوە بەڵام شەقام و شۆستەکانی ئەم شارە بەهۆی نەبوونی گەڵاڵەیەکی تۆکمە و ڕێکوپێک ئاڵوگۆڕیان بەسەردا نەهاتووە و ساڵ لەدوای ساڵ گرفتەکانی بەسەریەکدا کەڵەکە بووە. 
شەقامەکانی ناوەندی شار چەندین دەهەیە لەگەڵ ترافیک بەرەوڕوون و دیاردەگەلێکی نوێی وەک سەددی مەعبەر و زۆربوونی بێسەروبەری ترۆمبیل گرفتەکانی تڕافیکی ئەم شارەی پەرەپێداوە.
بە وتەی کارناسانی بواری بەڕێوەبەرایتیی شار، لە ئێستادا ئیمکانی بەرفراوانکردنی شەقامەکان و کەمکردنەوە ڕێژەی ماشێنەکان نییە بەڵام ڕێگەیەکی جێگرەوە هەیە کە دەتوانێ کێشەکانی تڕافیک تا ئاستێکی گونجاو دابەزێنێت و ئەو ڕێگەیەش شتێک نییە جگە لە فێرکاریی فەرهەنگی تڕافیک و بەهێزکردنی ئەم لایەنە لە شارۆمەنداندا.
بەشێوەی گشتی مرۆڤ، ڕێگا و کەرەسەی گواستنەوە سێ هۆکاری سەرەکیی تڕافیکن کە ڕێکخستنیان ژیانی شارۆمەندان ئاسانتر و گونجاوتر دەبێت. 
پۆلیسی هاتوچۆ تەنیا لە بەکارهێنانی سزای سەرپێچی بۆ کۆنتڕۆلی تڕافیک کەڵک وەردەگرێت و لە بەهێزبوونی فەرهەنگی تڕافیکدا بەکارهێنانی یاسای سەرپێچی بەکەمترین ئاستی خۆی دەگات.
هاژە ئەمجارە لە زنجیرە ڕاپۆڕتەکانی خۆیدا بارودۆخ و گیروگرفتەکانی تڕافیکیی مەهاباد شیکاری و تاوتوێ دەکات و ڕێکارگەلێک بۆ کەمبوونەوەی ئەم ئاریشەیە ئاراستە دەکات.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد