تاريخ: ۱۴۰۰ يکشنبه ۱۴ آذر ساعت ۱۸:۲۸ بازدید: 873      نظرات: 0      کد مطلب: 17085

ژمارەی ٢٢١ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایه‌وە


بە پێی هەواڵیی هاژە، ژمارەی ٢٢١ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاو کرایه‌وە.
مودیرمەسئوول سەروتاری ئەم ژمارەیە بە "سڕینەوەی گەل و وڵاتێک" ناوزەد دەکات و لەسەر ئەم قسەیەی وەزیری دەرەوەی تورکیا کە دەڵێت: "شوێنێک بەناوی کوردستان بوونی نییە"، هەڵوێست دەگرێت و ئەم قسەیەی ناوبراو بە درێژەی بیری ئێمپڕاتورییەتی ڕووخاوی عوسمانی دادەنێت کە ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان لەسه‌دەی بیست‌ویەکەم‌دا دەیهەوێ زیندووی بکاتەوە.
ئەحمەد بەحری لەدرێژەی وتارەکەیدا نەخشە یەک‌پارچە خیاڵەکەی ئەردۆغان دێنێتە بەردیدی خوێنەر کە وڵاتانی قەفقاز، ئاسیا، سنووری چین و سێ پارچەی ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەخۆ دەگرێت کە سەرکۆماری ئێستای تورکیا لەداهاتوودا لە خەیاڵ‌پڵاواندا دەیهەوێت بە وڵاتەکەی خۆیدا بلەکێنێت.
بەحری ڕای وایه کە "دیکتاتۆران و پاوان‌خوازان لەمێژوو ئەزموون وەرناگرن"، بەڵام ئەوان دەبێ "بە شاهیدی مێژوو" بزانن کە "سڕینەوە و پاکتاو کردن هەڵوێستی بەرانبەری لێدەکەوێتەوە"، چونکە "ئەو تەفەکورە شۆڤینیستانەیە دەمێکە تۆوی توندوتیژی ناوەتەوە، توندوتیژێکی خوێناوی کە ماکەکەشی تەنیا هەر ئەوانن".
ئەحمەد بەحری لەکۆتایدا ڕوو لەگەلەکەی خۆی دەکات و دەڵێت: هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەبێ بۆ هۆوییەت‌خوازی زیت‌ترمان کات و زیاتر لەجاران وشیارتر بین. کورد هەموو گەلانی خۆش‌دەوێ، چونکە لە کەلتوری کوردیمان‌دا به مرۆڤ‌دۆستی فرچکمان گرتووە.
وتارەکانی ئەم ژمارەیە لە ١٩ وتاری کوردی و ۷ وتاری فارسی پێک‌هاتوون کە لەسەر سەکۆی "کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەدەبی" دەوەستنەوە. بێجگە لە وتارەکان بەشی (وەرزشوانانی سەرکەوتوو / سەید محەممەدئەمین شێخ‌مەندی، شێعر / لاولاو و تەوار و دەنگە ون‌بووەکانی شێعری موکریان / سەید نووح عینایەتی) لە نێو فایلی بەشی کوردییەکەدا خزێندراون.
وتارە کوردییەکان بریتین لە:
سڕینەوەی گەل و وڵاتێک / مودیرمەسئوول
کوردانی ئازەربایجانی سۆڤییەتی / جەبار قادر
عەبدولحەمید حوسێنی و بەیتی موکریان / ئەحمەد بەحری
سەفەرە زانستییەکانی ئۆسکارمان... / عەبدولڵا مرادی موقەددەم
بۆ ساڵەهاتی مەرگی مەلەکشا / سەعدوون مازووجی
گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش / نەسرین جەعفەری
چاوە شینەکانی کەژاوە / محێدین شەریفی
... / ڕێبوار ئیسلامییان
گیان‌کەنشتی ژینگە / ئە‌مین گەردیگلانی
سوڵتان شایەر، داهێنەرێکی کەس‌نەماو / قادر ئازمەند
لە پێناو زمانی کوردی‌دا / ئەحمەد بەحری
زیانی خورۆ / حەمەڕەش
سەمبولی ئاژەڵ و پەلەوەر لە دەلاقەی زمان ... /عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە
پێشانگەیەکی وێنەگریی "خانەی ١٣٠٠" / مەهاباد
گەڵایەک لە بیرەوەرییەکانی منداڵیم / لەیلا قادری
ماڵ‌ئاوا "ئاوات"ی لەسەر دڵان / عەزیز وەلیانی
شەوێک ڕۆحی شاعیرانەم میوانی زێدەکەم دەبێ / ژاکاو
تریفەی ئەمیری، هەنگاوێکی بوێرانە / مەهاباد
قەڵای "قەم‌چوخە" یان "قەڵای قەمچیان" / سەلام ئیسماعیل‌سورخ
وتارە فارسییەکان بریتین لە:
حاجی شیخ عبداللە شمس‌برهان / دکتر علی شمس‌برهان
آن سوی خاکستر و مە / وهاب فهمی
کتاب خط تاریخ مکری کجاست؟ / محمد صمدی
یک یادداشت استاد احمد فوزی / محمد صمدی
تصوف، اغراق و طعنە / سید علی نقشبندی
هەوراز و .... / عبداللە مرادی
خاطرات شازدە حمام / محمدحسین پاپلی یزدی
وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان یەکێک لەوێنەکانی مەنسوور محەممەدی داندراوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد