تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۲۴ آذر ساعت ۱۸:۳۶ بازدید: 962      نظرات: 0      کد مطلب: 17167

كوردێك له‌ چین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی برده‌وه‌


تووره‌ج ئه‌سڵانی سینه‌ماكاری ناسراوی كورد، به‌ فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" كه‌ سێیه‌م به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی خۆیه‌تی، خه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ری نوێخواز و ته‌ندیسی ڕێی هاوریشمی زێڕینی له‌ هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێی هاوریشم له‌ وڵاتی چین به‌ده‌ست هێنا. 
فیلمه‌كه‌ به‌رهه‌می هاوبه‌شی كۆمپانیای سینه‌مایی ماد مووڤی و ڕه‌ز هه‌ڵكه‌وت ڕه‌شیده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.  فیلمه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئێلی ئیمه‌یج،Eli Image  له‌ ئاستی وڵاتانی دنیادا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. 
هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێی هاوریشم، به‌ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌رانی "هوانگ جیانشین" Huang Jianxin  ده‌رهێنه‌ری ناوداری چینی و به‌ نمایشی زیاتر له‌ 100 به‌رهه‌م له‌ سینه‌ماكارانی وڵاتانی دنیا، له‌ چه‌ندان به‌شی جۆراوجۆر له‌ چین به‌ڕێوه‌ چوو.   
به‌گوته‌ی مه‌نسوور جیهانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" ،  له‌ فیلمه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ ناوداره‌كانی وڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ره‌بی و فارسی، له‌گه‌ڵ هانی موجته‌هیدی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، ڕۆڵیان بینیوه‌.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد