تاريخ: ۱۴۰۰ يکشنبه ۲۸ آذر ساعت ۱۲:۴۰ بازدید: 1008      نظرات: 0      کد مطلب: 17196
چۆمەکان شادەماری ئاوی خواردنەوەی شارنشینانن

زیانەکانی مرۆڤ لەسەر چۆماوەکان چن و دەبنە هۆی چ کارەساتێک؟


کاتێک کە لە قەرەباڵغی شار و کێشەگەلی ڕۆژانەمان بێزار دەبین، لە هاسانترین ڕێگا بۆ گۆڕینی شێوەی دووپاتەی ژیانمان کەڵک وەردەگرین و سەفەر دەکەین بۆ قەراغ چۆم و بەنداوەکان؛ هەوڵ دەدەین چۆمێکی ببینینەوە چەند کاتژمێرێک لە پەنای دڵخۆش بین.
بەڵام بەداخەوە هەندێکجار له قەراغ چۆمەکان ڕەفتاری ناشایستی ئێمە دەبێتە هۆی تێکدانی ژینگە کە هەم زیان بە سرووشت دەگەیێنێت هەم بە خۆمان. ئەم کارانە کە خۆمان لێی بێ‌ئاگاین، دەبنە هۆی پیسبوون و بەبارهێنانی سەدان کارەساتی قەرەبوونەکراوی دیکە.
بێگومان ئاسەواری ئەم هەڵسووکەوتە خراپەی مرۆڤ دەرحەق بە ژینگە لە درێژخایەندا داوێنگری خۆمان و منداڵانمان دەبێت، منداڵانێک کە ئەرکمانە لە ژینگەیەکی تەندرووست و خاوێندا بەباریان بێنین.
هاژە لە ڕاپۆڕتێکدا باس لەسەر ئەم هەڵسووکەوتە خراپانەی مرۆڤ دەکا کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چۆماوەکان.
پێناسەی چۆماو؟
چۆماو، ڕێڕەوێکی ئاوی سروشتییە، ئاوی سازگاری تێ ئەڕژێت لە دەرئەنجامی بارینی باران یان لە ئاوی ھەڵقوڵاو کە لە سەرچاوە سروشتییەکانی زەوییەوە دێتەدەر و لە ئاخردا دەڕژێتە ناو دەشتەکان، بەنداوەکان، دەریاکان و پاناوەکان.
چۆماوەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ژیانی مرۆڤەکاندا هەیە، لە کۆتاییدا ئاوی خواردنەوەی مرۆڤ دابین دەکەن، هەر ئەو ئاوەی ڕۆژانە کەڵکی لێ وەردەگرین؛ کەوابوو باشترە کەمێک زیاتر سەرنج بدەینە سەر ڕەفتارەکانمان پێش ئەوەی زیانێکی زیاتر بە ژینگە و چۆماوەکان بگەیێنین.
 زیانەکانی مرۆڤ بۆ سەر چۆماوەکان چن؟
۱. لە کەنار چۆمەکان ئاگرکردنەوە و خۆڵەمێشی ئاگرەکە کۆنەکردنەوە یا لەناو چۆمکردن.
۲. بە چۆمدادانی پاشماوەکانی خۆراکی.
۳. ڕژاندنی پیساوی کارخانە و شارۆچکە پیشەییەکان
٤.ڕژاندنی پیساوی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ماسی
٥. کەڵک وەرگرتن لە مادە پاککەرەوەکان بۆ شوردنی دەست یا کەلوپەل
٦. لە قەراغ چۆمەکان ئاودەست ئەنجامدان.
ئەم زیانانە چۆن دەبنە هۆی کارەسات؟
۱.بۆ خاوێنکردنەوەی قەراغ چۆمەکان دەبێ تێچوویەکی زۆر خەرج بکرێت و هیچ گەرەنتییەک نییە هەموو چۆمەکان پاکسازی بکرێن.
۲. خاوێننەکردنەوەی ئاسەواری سەیران، دەبێته هۆی پیسبوونی قەراغ چۆمەکان و بە هەستانی ئاو تێکەڵاوی ڕووبار و بەنداوەکان دەبن.
۳. ئەم پاشماوانەی کە زۆر بەهاسانی بە ئاویان دادەدەین بەم زووانە لە ناو سروشتدا لێکهەڵناوەشێن (تجزیە) و زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیێنن، تەنانەت دەبنە هۆی مردنی بوونەوەرانی ئاوی.
٤.پیساوی کارخانەکان سەدان جۆر مادەی کیمیایی تێدایە کە تێکەڵاوی ئاو دەبێت و مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ درووست دەکات.
٥.تێکەڵبوونی ئاوی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ماسی دەبێتە هۆی دابەزینی چۆنییەتی ئاو بۆ کەڵک وەرگرتن لە بەشی کشتوکاڵ، هەروەها کێشەی لە کاتی پاڵاوتنی دێنێتە پێش.
٦. هەموو چۆماوەکان دەڕژێنە نێو دەریا و بەنداوەکان، هەر بۆیە نابێ بۆ کاری دەستاو کەڵکیان لێ وەربگیرترێت. چونکە ئەم ئاوانە دوای پاڵاوتن، ئاوی خواردنەوەی شارنشینان دابین ده‌که‌ن.
ڕوانگەیەکی زانستی‌تر: فڕێدانی پاشماوە و تێکەڵبوونی پیساوەکان دەگەڵ چۆمەکان، دەبێتە هۆی ئازادبوونی گاز و هوورکانی(میکروب) ژەهراوی، ئەم گاز و هوورکانانە، تێچوویەکی زۆریان پێوستە تا لە ئاوەکان جیا بکرێنەوە. زبڵە تانشینبووەکان دێننە سەر ئاو و ڕێڕەوی ئاو دەگۆڕن و زیان بە زەوییەکانی دەورووبەر دەگەیێنن. بوونەوەرانی ئاوی، باڵندەکان و تەنانەت کیسەڵەکانیش ئەم پاشماوانە دەگەڵ خواردن بەهەڵە دەگرن و دەیانخۆن، گەدەی ئاژەڵەکان پڕ لە زبڵ دەبێت و لە ئاخردا لە برسان مردار دەبنەوە.
چارە چییە؟
چارەی ئەم کارە دەبێ لە خۆماندا ببینینەوە، ئێستاکە لەسەر ئەم ڕەفتارە خراپانەی مرۆڤ و کاردانەوەی خراپی بۆ ژینگە دەزانین، بێگومان دەبێ هەستی بەرپرسیارێتیمان لەسەر ژینگە هەبێت.
۱. پاشماوەکانمان لە لایلۆنێک بهاوێین و دەگەڵ خۆمان بیبەینەوە ماڵ یا لە نزیکترین تەنەکەی زبڵی بخەین.
۲. ئەگەر کەسێک زبڵ و زاڵی لە چۆماوەکان کرد لێکەوتەی خراپی ئەم کارەی بۆ شی بکەینەوە.
۳. دەتوانین هەرجار کە دەچینە گەشت و سەیران، قەراغ چۆمەکان پاک بکەینە تا هەم ببێتە فەرهەنگێک هەم ئەرکی مرۆڤایەتی خۆمان بەجێ هێنابێت.
٤. بۆ دەردانی پیساوی کارخانەکان لوولەی ئاوەڕۆ بەرەو چۆمەکان نەڕوات یا هەر لە ناو شارۆچکە پیشەییەکان بپاڵاوترێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد