تاريخ: ۱۴۰۰ سه شنبه ۳۰ آذر ساعت ۱۶:۵۰ بازدید: 831      نظرات: 0      کد مطلب: 17213

ژانی فانتۆم یا ژانی خەیاڵی چییە؟


لە پزیشکیدا ژانێک هەیە بە ناوی ژانی فانتۆم، ژانی خەیاڵیشی پێ دەکوترێت بەڵام خەیاڵی نییە؛ نەخۆش بەڕاستی ژانی هەیە لە ئەندامێکی کە بڕاوە و بوونی نییە.   

بەپێی هەواڵی هاژە، ژانی خەیاڵی یا ژانی فانتۆم لەدوای بڕینی ئەندام لە لەشی مرۆڤدا ساز دەبێ، لەڕاستیدا هەستێکە کە بەدوای ئەندامی ونبوو لە کەسەکەدا درووست دەبێت.

بەشێوەیەک کە ئەم ئەندامه لە لەشدا نەماوە، بەڵام کەسەکە هەندێک نیشانەی ژان لەم ئەندامەدا هەست دەکات.

زیاتری ئەم ژانە خەیاڵییە لە دەست و لاقدا هەست دەکرێ.

زیاتر لە دوو سێهەمی ئەم کەسانەی کە ئەندامێکیان بڕاوە ئەم کێشەیان بۆ درووست دەبێت.

زۆرجار لە حەفتەی ئەوەڵی بڕینی ئەندام، ئەم ژانە دەست پێدەکات. بەڵام هەندێکجار لەوانەیە یەک ساڵ دوای بڕینی ئەندام ئەم هەستە درووست بێت.

ئەم جۆرە ژانانە بە تێپەڕینی دو تا سێ ساڵ دوای بڕینی ئەندام، زۆرجاران بەبێ کەڵک وەرگرتن لە هیچ دەرمانێک چارەسەر دەبن. نەخۆش نیشانەگەلی وەکوو: تەزین(سوزن سوزن)، موڕۆژانە(گزگز)، گەرمبوونی ئەندام و ژانی یەک لە دوای یەک تاقی دەکاتەوە.

نیشانەکانی ژانی فانتۆم

ژانی فانتۆم یا خەیاڵی، ژانێکە کە لە بەشێک لە جەستەی مرۆڤ کە بوونی نییە هەستی پێ دەکرێت، ئەم هەستانە لە مێشک و دڕکەپەتک(نخاع) سەرچاوە دەگرن.

۱. لە یەکەمین حەفتە دوای بڕینی ئەندام دەست‌ پێدەکات، یا ڕەنگە دوای چەند مانگ یا دوای یەک ساڵ دەست پێبکات.

۲.ژانەکە بەشێوەیەکی گرتن و بەردانە یا بەشێوەی بەردەوام هەستی پێ دەکرێت

۳. نیشانەکان لە دوورترین بەشی ئەندامی لەش کاریگەری هەیە، وەکوو پەنجەی لاقێک کە بڕاوە.

٤. ژان بەشێوەیەکی توند و لەناکاو، داگیران، تەزین، چڵ‌لێدان یا بەشێوەی سووتان هەستی پێدەکرێت.

 

هۆکاری درووستبوونی ژانی فانتۆم

هۆکاری درووستی سازبوونی ئەم کێشەیە دیار نییە؛ بەڵام وا پێده‌چێت کە لە مێشک و دڕکەپەتک سەرچاوە بگرێت. بۆ چارەسەری ئەم ژانانە دەبێ نەخۆش سەردانی پسپۆڕ بکات.

بەئەنجامی ئێسکەنەکانی وێنەگری(MRI) یا توموگڕافی پۆزیتڕۆن (PET)، هەندێک لە بەشەکانی مێشک کە لە بواری دەماری بە ئەندامی بڕاوە لکاوە، لەکاتێکدا کەسێک تووشبووی ژانی فانتۆمە خەریکی چالاکین.

هەروەها ئاکامی هەندێک خوێندنەوەکان بەم شێوە بووە کە لەم جێگایەڕا کە ئەندام بڕاوە، ئیتر توانای وەرگرتنی زانیاری هەستی نییە، زانیارییەکان دەنێردرێن بۆ بەشێکی دیکە.

بۆ نموونە: ئەگەر دەستی کەسێک بڕابێت، زانیاری هەستەوەری دەگوازرێتەوە بۆ ڕوومەت، بۆیە کاتێک دەست لە ڕوومەت دەدرێت، نەخۆش هەست دەکات دەستی بڕاوی دەستی لێدەدرێت.

 

هۆکارگەلی مەترسیدار لە درووستبوونی ژانی فانتۆم

گشتی ئەم کەسانەی کە ئەندامیان دەبڕدرێت، تووشی ژانی فانتۆم نابن.

هەندێک لەو هۆکارانەی کە ڕۆڵیان هەیە لە درووستبوونی ژانی فانتۆم بریتین لە:

 

۱. هەستکردنی ژان پێش بڕینی ئەندام

تاقمێک لە لێکۆڵەران لەسەر ئەم بڕوایەن، ئەم کەسانەی کە پێش بڕینی ئەندام، له‌م ئەندامەدا ژانیان هەبووە، لەوانەیە دوای بڕینیشی هەست بە ئەم ئازارە بکەن.

ئەم گرفتانە دەتوانن بەو هۆکارەی کە مێشک، یادەوەری ژان پاشەکەوت دەکات و تەنانەت دوای بڕینی ئەندامیش سیگناڵی ژان دەنێرێت درووست بن.

 

۲. هەست بە ژان‌کردن لە بەشێک لە ئەندامی پاشمەندە(باقی‌ماندە)

کەسانێکی کە لە بەشی پاشمەندەی ئەندامی بڕاوی خۆیان بەردەوام ئازاریان هەیە، لانی زۆر هەست بە ژانی فانتۆمیش دەکەن.

ژانی پاشمەندە دەتوانێت بەهۆی گەشەی ناسرووشتی لە کۆتایی دەماری زیان‌دیدە بێت کە زۆر جار دەبێتە هۆی چالاکیی دەماریی بەژان.

 

ئایا دەتوانین پێشگیری لە ژانی فانتۆم بکەین؟

هەر وەکوو باس کرا ئەو جۆرە ژانە زیاتر لە کەسانێکی کە پێش بڕینی ئەندامیان ژانیان لەم بەشەدا هەبووە بیندراوە.

هەندێک لە پزیشکانی پسپۆڕی هۆشبەری و پسپۆڕی باڵای ئازار، سڕکردنی ناوچەیی بە شێوازی دڕکەپەتە یان ئێپیدۆڕاڵ لە ڕۆژێک پێش بڕینی ئەندامەکە پێشنیار دەکەن.

دوای نەشتەرگەری، مەترسی درووستبوونی هەرجۆرە ژانێک زۆر کەمتر دەبێتەوە و ئەوە ڕێکارێکی دەرمانی بۆ پێشگیریکردن لە ژانی فانتۆمە.

 

چۆن بە ژانی فانتۆم بزانین؟(تشخیص) 

هیچ تاقی کردنەوەیەک بۆ پێزانین بەم ژانە نییە؛ بەڵام، پزیشکان بەپێی بارودۆخی نەخۆشی و نیشانەکانی، دەتوانن بزانن کە نەخۆش تووشی ژانی فانتۆم بووە. کوتنی درووستی نیشانەکان، دەتوانێت یارمەتی پزیشک بدات بۆ دۆزینەوەی باشتری فانتۆم.

 

ژانی فانتۆم چۆن دەرمان دەکرێت؟

کاتێک کە نەخۆشەکان بۆ کۆنتڕۆڵی ئازاریان سەردانی پسپۆڕی ژان دەکەن، سەرەتا پسپۆڕان دەرمانگەلی کەم تێچوو و هێرشنەبەر(غیرتهاجمی)، پێشنیار دەکەن.

ئەم دەرمانانە لەڕاستیدا لە سەرەتای دەرماندان، دەرمانگەلی دژبە گرژبوون(تشنج)، هۆشبەر، سڕکەر و دژبە خەمۆکین. ئەگەرکو ئەم دەستە دەرمانانە کاریگەری لەسەر نەخۆش‌ نەبێت، ڕێکاری دیکە دەگرنەبەر.

فیزیۆتراپی لەم خەڵکانەدا دەتوانێ نیشانەکانیان خراپتر بکات. بە گشتی، ئەو ڕێکارانەی دەرمانی کە بۆ نەخۆشەکان لەبەرچاو دەگیرێت بەم شێوەیەن:

دەرمانی دژە هەوکردنی ناسترۆیدی یان دەرمانی ئازار.

دەرمانە دژە خەمۆکیەکان

دەرمانە دژە گرژبوونەکان

بلۆککەرەکانی بێتا

حەسانەوەی ماسوولکە

 وەشاندنی دەرمان(تزریق دارو)

 

هەندێ لە دەرمانەکان کە پاڵنەری کارەبایی دەنێرن بۆ دەمار، مێشک یان دڕکاوی بڕبڕە لەوانەیە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار بدەن ئەم دەرمانانە بریتین لە:

وروژاندنی دەمار

وروژاندنی بڕبڕە

هاندانی دەماری لاوەکی

 

لە درمانگەلە تەواوکراوەکان(مکمل‌ها) کە یارمەتی هێورکردنەوەی ژانی فانتۆم دەدەن. دەتوانین ئاماژە بکەین بە:

دەرزی ئاژنین(طب سوزنی)

بیوفیدبەک(Biofeedback)

داماڵین

مێدیتێیشێن (Meditation)



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد