تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۲۲ دي ساعت ۲۱:۹ بازدید: 1083      نظرات: 0      کد مطلب: 17410

زیانەکانی دووبارە کوڵاندنەوەی ئاو


زۆرێک لە ئێمە لە کاتی پڕکردنی قۆرییەک پڕ لە ئاو ھەڵدەستین بە کوڵاندنی ئاوەکە و پاشان ھەرکاتێک پێویستمان پێی بوو دوبارە دەیکوڵێنینەوە بەبێ ئەوەی بزانین کە ئەم دیاردەیە دوچاری چەندەھا کێشەی تەندروستیمان دەکات.
لەکاتی دوبارە کوڵاندنەوەی ئاوی دەریاچەکان یاخود بیرەکان کێشە دروست نابێت چونکە ماددەیەکی پاکە دەکوڵێنرێت و پاشان جارێکی دیکەش بکوڵێنرێت کێشە دروست ناکات بەپێی گۆڤاری Scince Notes.
بەڵام ئەو ئاوانەی کە لە بازاڕدا دەفرۆشرێن یاخود ئاوی دەبەی پلاستیکی یاخود ئاوی کانزایی یاخود ئاوی فلتەرەکانی ناو ماڵ لەکاتی دوبارە کوڵاندنەوەیاندا پێکھاتە کیمیاییەکەی دەگۆڕێت بەتایبەتی ئەو ئاوانەی کە کالسیۆمیان تێدایە لەکاتی دوبارە کوڵاندنەوەیدا دەبێتە ھۆکاری توشبوون بە تاڵی ناودەم و ھەوکردنی جومگەکان و بەردی گورچیلە و ڕەقبوونی دەمارەکان.
لێرەدا ئێمە بە وردی باس لە زیانەکانی دوبارە کوڵاندنەوەی ئاو دەکەین:
١- پێکھاتە کیمیاییەکانی ئاو شیاو نابن بۆ خواردن
لە سەرەتادا زۆرینەی ئاوی سەرچاوە سروشتییەکان لە جیھاندا پێکھاتەی کیمیایی سروشتی ھەیە و کە بریتین لەو ماددانەی لەکاتی کوڵاندندا دەگۆڕێن و بەڵکو سودیشی ھەیە چونکە ھەر بەکتریایەک بونی ھەبێت لە ئاوەکەدا دەیکوژێت.
بەڵام لەکاتی دوبارە کوڵاندنەوەی ئاوەکەدا گازە جیاوازەکان و ئاسنە تواوەکان کۆدەبنەوە و دەگۆڕێن بۆ کۆمەڵە پێکھاتەیەکی کیمیایی زیانبەخش و بۆیە ھەر جارێک دوبارە ئاو بکوڵێنیت ئەوا ماددە زیانبەخشەکانی ناوی زیاتر کۆدەبنەوە و لەشی مرۆڤ ناتوانێت سودی لێوەرگرێت بەڵکو ناتوانێت بەھیچ جۆرێک مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ماددانە بکات.
٢- زیانە تەندروستییەکانی دوبارە کوڵاندنەوەی ئاو 
ماددە کیمیاییەکانی ناو ئاو کاتێک کە دوبارە دەکوڵێنرێنەوە دەبنە ھۆکاری توشبوون بە شێرپەنجەی لیمفە گرێکان و چەندەھا جۆری دیکەی شێرپەنجە.
لە ھەمان کاتدا ماددەی زەرنیخ و ڕەساس لەو ئاوەدا کۆدەبێتەوە بەھۆی کونبونی بۆری ئاوی شارەکەت یاخود ئەو ئاوەی یەتە نێو ماڵانەوە نزیک بێت لە زەوی کشتوکاڵی و پاشان ئەم ماددە کیمیاییانە تێکەڵی ئاوی خواردنەوەمان دەبن و دەرەنجام دەبێتە ھۆکاری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و نەزۆکی بەھۆی تێکەڵبوونی ئاو بە ماددەی زەرنیخەوە.
٣- کوڵاندنی ئاو زیاتر لە جارێک ھۆکارێکە بۆ گۆڕانی تامی ئەو جۆرە خواردنەوانەی کە پێی دروست دەکەین
ھەرچەندە ئەم کێشەیە پەیوەندی بە تەندروستییەوە نییە بەڵام کوڵاندنی ئاو زیاتر لە جارێک ئەبێتە ھۆی گۆڕانی تام و چێژی ئەو جۆرە خواردنەوانەی کە ئامادەیان دەکەین وەکو قاوە یاخود چا یاخود ھەر جۆرە خواردنەوەیەکی دیکە کە ئاو لە ئامادەکردنیدا بەکاربێت.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد