تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۲۴ دي ساعت ۱۹:۲۰ بازدید: 1048      نظرات: 0      کد مطلب: 17416

خوێندنەوەیەکی کورت لەسەر ژیانی هونەرمەند کەریم کابان


عەبدولکەریم جەلال مەحموود ناسراو بە "کەریم کابان"؛ لەساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخان لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکێک لەم هونەرمەندە ڕەسەنانەی کوردستانە کە جێ پەنجەی لەسەر ئاواز و گۆرانی کوردی‌دا دیارە.

  سەرەتا، لە حوجرەی مزگەوتەکان و دواتر لە قوتابخانەی (فەیسەڵییە ئوولا) خوێندویەتی. ماوەیەکیش خزمەتی پۆلیسی کردووە. سەرەتای کاری هونەریی، بۆ ئەو کاتانە دەگەڕێتەوە کە لە تیپی سروودی قوتابخانەکاندا بووە. لە سەرەتای دەیەی ١٩٤٠دا، لەو ئێزگەیەدا گۆرانی وتووە کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانییدا دایان مەزراندووە. هەر لەم ماوەیەدا بووە یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (لە ڕێی دڵداری) بۆ ڕادیۆی بەغداد تۆمار کردووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەمەیە کە کەریم کابان خاوەن دەنگێکی بە سۆز و شێوازێکی تایبەت بەخۆیەتی. لەگەڵ هونەرمەند(قادر کابان)ی برایدا، لە ڕیزی پێشەوەی ئەو هونەرمەندانەن کە گۆرانی فۆلکلۆریی کوردییان لە بیرەوەریی و ناو ماڵەکانەوە بۆ سەر تەختی شانۆ گواستووەتەوە.

کەریم کابان و قادر کابان

جگە لە گۆرانیوتن، لە بواری ئاوازدانانیشدا کاری کردووە و ئاوازی بۆ زۆربەی گۆرانییەکانی خۆی و چەندین هونەرمەندی تریش داناوە.لە ماوەی ژیانی هونەرییدا، لە چەندین ئاهەنگ و فیستیڤاڵدا بەشداری کردووە و چەند جارێکیش خەڵات کراوە. هونەرمەند لەساڵی ١٩٤٥ لەبەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لە ڕادیوی بەغدا، هەرلەم ساڵەشدا یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ٨ گۆرانی لەخۆ گرتووە.

عەبدولقادر حەسەن گۆرانیبێژ لەبارەی کەریم کاباندا دەڵێت: «ھەر ھۆنراوە و ئاوازێک دانسقە نەبوایە نەی دەکردە گۆرانی، ئەو ئاواز و ھۆنراوانەشی ھەڵی دەبژراد بۆخۆی و قادر کابانی برای شتی بژاردەبوون تاکو ئێستا ش بەزیندوویی ماوەتنەوە».

هونەرمەند کەریم کابان لە ڕۆژی پێنجشەممەی ١٤ی ژانویەی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و دوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ خزمەت کردن بە ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی، لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کۆجی دوایی کرد و لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی ئەسپاردەی خاک دەکرێت.

 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد