تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۲۴ دي ساعت ۱۹:۳۱ بازدید: 1248      نظرات: 0      کد مطلب: 17417

چاوڕاکێشێک لەسەر ژیانی سوارەی ئیلخانی‌زادە


سوارە ئیلخانی‌زادە ساڵی ١٣١٦ی هەتاوی لە گوندی تورجان سەر بە سەقز لەدایک بووە. پاش ساڵێک لە گوندی قەرەگوێزی بۆکان نیشتە جێ دەبن. سوارە خوێندنی سەرەتایی لە لای مامۆستای تایبەتی دەست پێ کردووە و پاشان لە بۆکان و تەورێز درێژەی بە خوێندن داوە و لە زانکۆی تاران بڕوانامەی لە بواری مافدا وەرگرتووە.

شێعر و نووسراوەکانی لە گۆڤارە بە ناوبانگەکانی ئەو سەردەمەی ئێران وەک "سخن" و "کوردستان"دا چاپ کراون. دواتر لە بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دامەزراوە و بۆتە بەرپرسی بەرنامەی "تاپۆوبۆمەلێڵ". لەو ڕێگایەوە بەشێک لە جوانترین شاکارەکانی ئەدەبیاتی کوردی بە دەنگی خۆی بڵاو کردۆتەوە.

لەسەر کارە ئەدەبییەکانی دەتواندرێ بە تاقمێک لە شێعرەکانی وەک "خەوەبەردینە‌"، "شار"، "کچی بەیان"، "ئەسکەندەر شاخی ھەیە"، "کەویار" ئاماژە پێ بکرێت. شانۆنامەی "سەیدەوان" و لێکۆڵینەوەکانی لە مەڕ ئەدەبیاتی کوردی بە تایبەت ئەدەبیاتی زارەکی کوردی لە تەک شێعرەکانی فارسی دا ھێز و توانای شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیرێک دەنوێنن کە جێگای ھەردەم سەوز دەمێنێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەگەر لەڕادیۆ بەغدا عەبدوڵڵا پەشێو بە بەرنامەی "ڕۆژێک لە ڕۆژان" دەنگی هەڵدەبڕی، لەرادیۆ تارانیش بەرنامەی "تاپۆبۆمەلێڵ" یەکێک لەم بەرنامەنە بوو کە سوارەی ئیلخانی‌زادە، عەلی حەسەنیانی و فاتیح شەیخولئیسلامی شێعر و کاری ئەدەبی بە پێز و بەهێزیان ئاراستە دەکرد و جێگەی قەڵەمیان دیار بوو.

سوارە ئیلخانی زادە(سوارە)، عەلی حەسەنیانی(ھاوار) و فاتیح شەیخولئیسلامی (چاوە) سێ کوچکەی شێعری نوێی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێکدەھێنن و ئەوانە لە گەڵ عومەر سوڵتانی(وەفا) مەیدانی شێعری کوردییان پان و بەرینتر و ڕەنگین تر کرد!

سوارە بە منداڵی تووشی نەخۆشی دەبێ و پاش سێ ساڵ لە جێگادا کەوتن، ژیان لە ئامێز دەگرێتەوە، بەڵام ژان لە ھەموو ساڵەکانی ژیانیدا لە گەڵی گەورە دەبێت. ھەتا سەرئەنجام لە نێوان ڕێگای ئێدارەی دەنگ و ڕەنگ و ماڵەکەیدا لە لایەن ھاوکارێکی خۆیەوە وەبەر ماشێن دەدرێ و چەند رۆژ پاشان لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٥٤ی هەتاویدا دواڕۆژەکانی ژیانی تەواو دەکات و بەرە و بۆکان دەیگەڕێنەوە و لە گومبەزی گوندی حەمامیان بەخاکی دەسپێرن.

ئەوەش بگوترێ تاقانە کوڕی سوارە لە تەمەنێکی کورتدا لە ھولەند دڵی لە وەستان دەکەوێ و داستانێکی تراژێدیک وەک سەیدەوان بە چەشنێکی تر لە یاددا دروست دەکات.

 

 بەرھەمی چاپکراوەکانی سوارەی ئیلخانی‌زادە بریتین لە:

خەوەبەردینە (سەرجەمی شێعرەکانی کوردی و فارسی)

تاپۆ و بوومەلێڵ (بەرھەمی پێشکەشکراو لە ڕادیو کوردی تاران)






ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد