تاريخ: ۱۴۰۰ جمعه ۲۹ بهمن ساعت ۱۹:۳۳ بازدید: 1820      نظرات: 2      کد مطلب: 17686
کورتە یادداشتەکانی من

قسە خۆشەکانی کاک ئیسماعیل گەنجعەلی

عەلی نادری


گەورە پیاوی کورد "کاک ئیسماعیل گەنجعەلی" مرۆڤێکی زۆر قسە خۆش بوو و دانیشتن لە مەجلیسەکەشی زۆر خۆش بوو ، بەسەرهات و ڕووداوی زۆر بە ئیشتیا دەگێراوە و لە نیوان قسەکانیشی بۆ چاشنی دوو سێ جنێوی لێ زیاد دەکرد، سەیەر ئەوە بوو کاتێک جنێوی بە دەور و بەریشی دابا، نەتەنیا پێی تێک نەدەچوون، کەیفیشیان پێدەکرد . 
چەلێکیان کاک سماییل بەسەرهاتێکی خۆی ئاوا گێڕاوە:
پاش ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی، کاتێک دەوڵەتی شای هاتەوە ناوچەی مەهاباد، لەگەڵ سەدیقە سووری هەڵاتین بۆ دێهاتی لای سەردەشتێ و پەناهەندەی مەلای گوندێکی بووین ، بە ڕۆژ دەچووینە مسگەوت و لە گەڵ خەڵکی گوندەکە دادەنیشتین و چون میوانی مەلای بووین ، زوریان رێز لێ دەگرتین.
شەوێکی خەونێکم دیت و بریارم دا بۆ مەلای بگێڕمەوە. بۆ سبەینی لە مسگەوتێ لە حزوور جەماعەتێ ڕووم لە مامۆستای کرد و کوتم قوربان شەوی ڕابردوو خەونێکم بە جەنابتەوە دیوە ئەگەر ئیزن فرمووی دەیگێرمەوە.
مامۆستا کوتی: فرموو
کوتم قوربان، لە خەونمدا گایەکی ڕەش و گایەکی زەرد بەشەر دەهاتن و یکتریان دەهێنا و دەبرد و بەکەس ڕانەدەوەستان ، لە کوتاییدا گاڕەشەکە ، گازەردەکەی تێشکاند و ڕاوی نا.
مامۆستا زۆری پێ تێکچوو و نێوچاوانی گرژ بوو ، زۆر پەشیمان بوومەوە و تازەش گێڕابوومەوە.
سەدیقە سوور لە تەنیشتم دانیشتبوو و لێم توورە بوو و کوتی سەگی... و فڵان فڵان شودە ئەو خەونە دیتووتە، بۆ شتی‌وا دەیگێڕێوە، خەریکی جێمان پێ لێژ کەی و لێرە وەدەرمان نێن. 
کوتی بزانە ئەمن چە خەونێکت بۆ دەبینم.
چون خەتا بار بووم هیچم نەکوت.
پاش دوو سێ ڕۆژان ، چوینە مسگەوتێ، سەدیقە سوور ڕووی لە مەلای کرد و کوتی قوربان مزگێنیم دەیە شەوی ڕابردوو خەونێکی زۆر خۆشم پێوە دیوی.
مەلا فەرمووی وەک خەونی سمایلی نەبێ، کوتی نا، فەرمووی بگێروە، سەدیقە سوور کوتی قوربان هەتا قەول نەدەی قەلمان بۆ بکوووژنەوە ، نایگێرمەوە. 
مامۆستا قەولی دا و سەدیقە سوور کوتی:
قوربان شەوی ڕابردوو لە خەونمدا سەحرایەکی زۆر پان و بەرین بوو ، ئەوسەراوسەری دیار نەبوو ، لە دوورڕا دیتم پیاوێکی زۆر گەورە و جوان چاک لەسەر تەختێکی دانیشتبوو و خەڵکیش هەمووی دەستەو نەزەر ڕاوەستابوون.
پرسیم ئێرە کویە، کوتیان ئێرە سەحرای مەحشەرییە،
کوتم ئەدی پیاوە گەورە جوان چاکە کیە، کوتیان ئەوە ئیمامی ڕەببانییە.
کوتم ئەدی ئەو مەلایە نێوچاوان نوورانییەی لە تەنیشتی ڕاوەستاوە کیە، کوتیان چۆن نازانی، قوربان ئەگەر زەینم دایە، دیتم جەنابتی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێک سەدیق ئەو خەونەی دەگێڕاوە، مەلا کەیفی زۆر سازبوو و بزەی کەوتە سەرلێوان و زۆری پێخۆش بوو ، دەستووری دا سێ ڕۆژان لە پڵاو و گۆشتیان گرتین. 
سەدیقە سوور ڕووی لە من کرد و کوتی، سەگی ... ئاوا دەبێ خەون، ئەتۆش خەونم بۆ دەبینی.
کوتم خودا غەزەبت لێگرێ سەدیق، ئەو خەونەت چۆن سازکرد.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

1
0
پاسخ به این اظهارنظر

لیلی ۱۴۰۰/۱۱/۳۰
زۆر جوان بوو بەڕێز نادری
1
1
پاسخ به این اظهارنظر

۱۴۰۰/۱۱/۲۹
ده س خۆش یادی کاک سمایلی به خێر جنێوی به هه مۆان ده دا

نظر خود را براي ما ارسال كنيد