تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۱۶ فروردين ساعت ۱۳:۹ بازدید: 1041      نظرات: 0      کد مطلب: 18035

جۆرە مێرولەیەکى راهێنراو دەتوانێت خانەى شێرپەنجە لە مرۆڤدا دەستنیشان بکات


 
 

جۆرێکى تایبەتى مێرولەى راهێنراو، دەتوانێت بەرێگەیەکى کاریگەر خانەى شێرپەنجە لە مرۆڤدا دەستنیشان بکات، ئەوەش هاوشێوەی ئەو سەگانەیە کە لەبوارە جۆراو جۆرەکان راهێنانیان پێکراوە.

بەپێى هەواڵى ئاژانسى سپوتنیک، لێکۆڵەرى فەرەنسى ئاشکرایانکردوە کە جۆرێکی تایبەت لە مێرولە دەتوانرێت خێرا رابهێنرێت بۆ دۆزینەوەی خانە شێرپەنجەکان لە مرۆڤدا.

بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیە نوێیە، سود لە بیرۆکەى سەگى راهێنرا بینراوە کە چۆن ساڵانێکە لەرێگەى هەستى بۆنکردنەوە ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان و تەقەمەنییەکان دەدۆزنەوە، بۆیە تێبینى ئەوە کراوە جۆرە مێرولەیەک لەرێگەى راهێنانەوە دەتوانێت دەستنیشانى نەخۆشییەکانى شێرپەنجە و مەلاریا و تەنانەت کۆرۆناش بکات، لە مرۆڤدا.

لەم توێژینەوەیەدا توێژەران گەیشتون بەوەى، مێرولەى جۆرى فۆرمکا فوسکا، لەرێگەى راهێنانەوە، دەتوانێت بگات بە پێکهاتە ئەندامییە هەڵکەوتوەکان و خانە شێرپەنجەییەکان لە مرۆڤدا بدۆزێتەوە.

تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان سەرنجیان خستە سەر دوو جۆر لە خانەکانی شێرپەنجەی مەمک، لە سێ تاقیکردنەوەی فێرکاریدا، توێژەران توانیویانە بە شێوەیەکی کاریگەر مێروولە فێر بکەن بۆ جیاکردنەوەی نێوان خانە شێرپەنجەییەکان و خانە ناشێرپەنجەییەکان بە هەمان ئەو وردییەی کە لە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییەدا لەسەر سەگەکان دەبینرێت.

توێژینەوەکە گەیشتووە بەوەى، تواناى مێرولە لە دۆزینەوەى ئەو خانانە یەکسانە بە تواناى سەگەکان بۆ دۆزینەوەى ماددە هۆشبەرەکان و تەقەمەنییەکان، تەنانەت لە هەندێ روەوە لە تواناى سەگەکانیش زیاترە، چونکە، مێرولەکان پێویستیان بە کاتێکی راهێنانی زۆر کورتترە کە (30)کە خولەکە، ئەوەش بە بەراورد بە سەگەکان کە شەش بۆ (12) مانگ پێویستیان بە راهێنانە و تێچوى زیاترى پێویستە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد