تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۶ ارديبهشت ساعت ۱۰:۳۴ بازدید: 866      نظرات: 0      کد مطلب: 18444

بەڕێوەچوونی پێشانگای وێنە کۆنەکانی سنە بە بۆنەی "ڕۆژی سنە"


بە پێی ڕاپۆرتی هاژە، پێشانگای وێنە کۆنەکانی سنە بە بۆنەی "ڕۆژی سنە" بە هاوکاری شارەداری و شووڕای شاری سنە لەگەڵ نووسینگەی یۆنسکۆ لە شوێنی گالێری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەن بەڕێوەدەچێت.
 
وێنەکانی پێشانگای وێنە کۆنەکانی سنە لە کتێبی "ئاڵبۆمی سنە" لە نووسین و کۆکردنەوەی حامیدی شەریعەتی وەرگیراون.
لەم پێشانگایەدا ۵١ وێنەی کۆنی شاری سنە لە قەوارەی ٧٠٭۵٠ لە نێوان ساڵەکانی ١٢۶٠ تا ١٣۵٧ کۆ کراونەتەوە و وەبەر دیدی ئامادەبووان نندراون.
 
حامید شەریعەتی نووسەری کتێبی "ئاڵبۆمی سنە" لەسەر ئەم بەرهەمە بە هەواڵدەرییەکانی گووتووە: کتێبەکە لە ٢٧۵ لاپەڕە پێک هاتووە کە هەشت بەشی نەخشە کۆنەکانی سنە، زانایان و ناوداران، کاربەدەستان، میران و خانەکان، بازاڕیان و کاسبکاران، هونەرمەندان، وەرزشوانان و سکە کۆنەکانی سەردەمی پێشوو لەخۆ دەگرێت.
 
شەریعەتی لەمەڕ شێوەی کۆکردنەوە و نووسینی دەیتا و وێنەکان ڕایگه‌یاندووە: ئەم کتێبە لەماوەی ۵ ساڵاندا بە شێوەی کاری مەیدانی و دیدار لەگەڵ بنەماڵە کۆنەکانی سنە کە وێنەی سەردەمی پێشوویان لە ئاڵبۆمەکانی خۆیاندا هەبووە، کۆ کراونەتەوە.
لەم کتێبەدا کۆنترین وێنەی کەسایەتیی هی ئەمانۆڵڵا‌خان و سەنجرخان لە ساڵی ١٢٨٢ و لەبەشی سکەکان، سکەکانی سەردەمی قاجار لەساڵی ١٢۴۴ی کۆچی مانگی لە خۆ دەگرێت.
 
شایانی ئاماژەیە پێشانگاکە هەموو ڕۆژە لەکاتژمێر ١۶ تا ٢٠ی ئێوارە لە گالێری سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەن بەڕێوە دەچێت و تا ١٠ی بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد