تاريخ: ۱۴۰۱ دوشنبه ۲۶ ارديبهشت ساعت ۱۸:۰ بازدید: 1110      نظرات: 0      کد مطلب: 18863
پەنێلێکی زانستی لە مەهاباد؛

«خەسارناسیی دۆخی ڕەخنەی ئەدەبی لە ئەدەبیاتی کوردی‌دا» بەڕێوە دەچێت


به پێی هەواڵی هاژه، لە مەهاباد پەنێلێکی پسپۆڕانه لەسەر «خەسارناسیی دۆخی ڕەخنەی ئەدەبی لە ئەدەبیاتی کوردی‌دا»بەڕێوە دەچێت.
 
یاقووب خزری بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی «پرس» لە مەهاباد بە هەواڵنێری هاژەی گووت: دانیشتنێکی پسپۆڕانەمان لەژێر ناوی "خەسارناسیی دۆخی ڕەخنەی ئەدەبی لە ئەدەبیاتی کوردی‌دا" ساز داوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی مانگی بانەمەڕی ۱٤۰۱ی هەتاوی، کاتژمێر ٣:٣٠ی پاش نیوەڕۆ له ساڵۆنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامیی مەهاباد بەڕێوە دەچێت.
 
خزری زیادی کرد: لەم پەنێلەدا، دکتور ڕەهبەر مەحموودزادە، ماموستا ساڵح سووزەنی و مامۆستا ئەمجەد غوڵامی وەک سێ ڕەخنەگری کورد بەشدار دەبن و دکتور ئەحمەد ئەحمەدیان لێکۆڵەر و زمانناس بەڕێوەبەری پەنێلەکە دەبێت.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد