تاريخ: ۱۴۰۱ پنج شنبه ۲۹ ارديبهشت ساعت ۱۳:۳۲ بازدید: 1214      نظرات: 0      کد مطلب: 18922

« خاتوونەکانی وشە و کتێب» بیست و چوارەمین کۆڕی خۆی بەڕێوە برد



« خاتوونەکانی وشە و کتێب» کە یەکێکە لە لقە پتەوەکانی  «ئەنجومەنی وشە و کتێبی بۆکان» لە پاش سەردەمێکی زۆر لە هاتنی پەتای کڕۆنا، «بیست و چوارەمین» کۆڕی خۆی بە شێوەی راستەوخۆ و بەئامادە بوونی دەیان کەس لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبیات لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی «مەستوورەی کوردستانی» سەربە «سازمانی کتێبخانە گشتییەکانی بۆکان» بەڕێوە برد.

شایانی باسە ئەنجومەنی وشە و کتێبی بۆکان لە ساڵی ٩٨ دا و لە لایان «شبکە مروجان کتابخوانی» ئێران ، وەک بە هێزترین پرۆسەی گەشە پێدانی خوێندنەوە لە ئێران دا ناسراوە کە تا ئێستا بە پتوونی کاری کردووە و لە رۆژەکانی سەردەمی پەتای کڕۆناش دا هەندێ لە دانیشتنەکانی بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە بردووە و بەردەوام بوون.

بیست وچووارەمین دانیشتن کە دۆینێ بەڕێوە چوو تەرخان کرابوو بۆ باس و خوێندنەوەی رۆمانی «بەرەو فانووسی دەریایی» لە نووسینی نووسەری بە توانا «ڤێرجینیا ڤۆڵف».

کۆڕی رەخنەیی خوێندنەوەی رۆمانی بەرەو فانووسی دەریایی، رۆژی چوارشەمبە ٢٨ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ بە ئامادەبوونی نووسەران و ئەندامانی خاتوونەکانی وشە و کتێبی بۆکان بەو شێوەیە بەڕێوە چوو:

سەرەتا خاتوو «ماپارە ئیبڕاهیمی» وتارێکی لە ژێر ناوی «دینامیسمی گێڕانەوە لە شێوازی شەپۆلی زەین و بە جەخت لەسەر فانووسی دەریایی» پێشکەش کرد.

دواتر خاتوو «سارا ساڵحی» وتارێکی بە ناوی «شیکاری کەسایەتییەکانی خاتوون و ئاغای رەمزی و پێوەندی ئەوان لەگەڵ منداڵەکانیان» خوێندەوە.

لە درێژەی رێورەسمەکەدا خاتوو «نەسرینی مەنگور» خوێندنەوەی خۆی لە فەزا و واتاکانی ناو رۆمانی بەرەو فانووسی دەریایی خستە روو.

پاشان «لەیلا ساڵحی» وتارێکی لەژێر سەردێڕی «نووسینی ئاندرۆژێنیک» بە ئاوڕدانەوە لە بەرهەمەکانی ڤۆڵڤ پێشکەش ئامادە بووان کرد.

لە میانەی بەرنامەکەدا، خاتوو «فەوزییە سوڵتان بەیگی» و خاتوو «نیگار سەیدئابادی» بە خوێندنەوەی دوو پارچە شێعر کۆڕەکەیان رازاندەوە.

لە کۆتایی دا لە نێوان نووسەران و ئامادەبووان کەشێک بۆ پرسیار و وڵام لەسەر رۆمانی بەرەوفانووسی دەریایی رەخسا و کۆڕەکە بە گەڕم و گوڕی کۆتایی پێهات.





برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد