تاريخ: ۱۴۰۱ شنبه ۷ خرداد ساعت ۲۲:۳۲ بازدید: 1084      نظرات: 0      کد مطلب: 19060

10 براوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ خەڵات کران


به پێی هه‌واڵی هاژه، ئەمڕۆ سێیەم و دوایین رۆژی 25ـەم فیستیڤاڵی گەلاوێژ بە دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەچوو.
سێ کەس خەڵاتی توێژینەوەیان وەرگرت کە ئاریان سەلیم، محەممەد حەقمورادی و محەممەد نەبی بوون. هەروەها سێ کەسی دیکەش خەڵاتی شیعریان وەرگرت کە هەریەکە لە داستان مارف کەریم، شوان تۆفیق یاسین و گوڵاڵە عوسمان بوون.
هەروەها لە فیستیڤاڵەکەدا سێ خەڵات بۆ بەشی چیرۆک تەرخانکرابوو کە هەریەکە لە خاترە محەممەدی و ئەنوەر عەرەب لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوو لە خەڵاتەکانیان وەرگرت و کاروان محەممەد و ئەمجەد فەتاحی بە ھاوبەشی خەڵاتی سێیەمیان وەرگرت.
لە کاتژمێر 9:30ـی لە هۆڵى هۆتێل رامادا، دیدارى سەروەر ئەحمەد بۆ چیرۆک بەڕێوەچوو و چیرۆکە بەشداربووەکان نەخوێندرانەوە و تەنیا لە ساڵنامەى گەلاوێژدا بڵاکراونەتەوە کە ژمارەیان حەوت چیرۆکە، چیرۆکەکان لەلایەن نووسەر ئارام محەممەد، خوێندنەوەیان بۆ کراوە.
دواتر پانێڵی بەیاد عەبدولقادر بۆ لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچێت و کورتەیەک لە لێکۆڵینەوە هەڵبژێردراوەکانى فێستیڤاڵ پێشکێش دەکرێن.
چالاکییەکانی 25مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە 25-5-2022 لە هۆڵی تەلاری هونەر دەستیپێکرد و ئەمڕۆ لە هۆڵی هوتێل رامادا لە سلێمانی کۆتاییهات، تۆڕی میدیایی رووداو رووماڵی چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکەی کرد.
سەرپەرشتیارى گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ مەلا بەختیارە، لیژنەى ئامادەکاریى سامى هادى، د. ئیبتسام ئیسماعیل قادر، د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، تەڵعەت تاهیر و سیامەند هادییە، بەڕێوەبەری هونەری و پەیوەندییەکان سۆران نەقشبەندییە.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ، لەلایەن بنکەی رۆشنبیری گەلاوێژ سازدەکرێت کە لە 1996 لە سلێمانی دامەزراوە، 25 ساڵە بەبێ دابڕان فیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت. 







ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد