تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۲۸ تير ساعت ۱۹:۳۳ بازدید: 1028      نظرات: 0      کد مطلب: 19770

پێشانگای کتێب لە مەهاباد کرایەوە


ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی پووشپەڕ پێشانگای کتێب بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ له هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد کرایەوە.

سەیدمەسعوود سەعیدی بەرپرسی ئەم پێشانگاە گوتی: پێشانگای کتێبی مەهاباد ئەمڕۆ، ٢٨ی پووشپەڕ دەکرێتەوە و تا ١۴ی گەلاوێژ بەردەوام دەبێت. ئەم پێشانگایە لە دوو دانی بەیانی و ئێوارێ کراوەیە، دانی بەیانی لە کاتژمێر نۆ تا یەک و دانی ئێوارێ لە کاتژمێر چوار تا نۆی شەو ئامادەی پێشوازی له هاووڵاتیانە.

بەرپرسی پێشانگای کتێب ڕایگەیاند: ۶هەزار بەرگ لە ٢هەزار بابەت کتێب لە پێشانگادا نمایش دراون کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران . دە چاپەمەنیی مادیار، مانگ، ژیر، ڕاژە، مێژوو، کوردستان، ئامیار، ماد، زانکۆ و تینوو لە پێشانگای کتێبی مەهاباد بەشدارن و بەرهەمەکانیان نمایش دراوە.

سەعیدی هەروەها گوتی: مژاری کتێبەکان بریتین لە ڕۆمان، وێژە، مێژوو، شێعر، فەلسەفە و بابەتگەلی جوراوجۆر بە زمانی کوردی و فارسی. هەروەها بەشی منداڵان و مێرمنداڵان لە پێشانگای کتێبی مەهاباد کراوەتەوە.

لە کۆتاییدا سەیدمەسعوود سەعیدی ڕایگەیاند: چاوەڕوانی دەکرێ هاووڵاتیان پێشوازی لەم پێشانگایە بکەن هەر بەو بۆنەیەوەش داشکانی بیست تا چل لەسەدی بۆ کتێبەکان دیاری کراوە.





برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد