تاريخ: ۱۴۰۱ جمعه ۳۱ تير ساعت ۱۷:۴۱ بازدید: 427      نظرات: 2      کد مطلب: 19799

بەڕێوەچوونی کۆڕەشێعری ساڵانەی "تا زرێبار و دێڕێک" لە مەریوان


ڕۆژی پێنج‌شەممە ۳۰پووشپەڕی ۲۷۲۲ مەریوان بوو بە ژوانگەی پێنووسە ئەویندارەکانی کوردستان و لە دوانیوەڕۆوە تا نیوەشەو، هۆڵی مامۆستا قانعی ئەو شارە لە دەنگدانەوەی شێعردا خەنی‌بوو و چاوەکانی بە هاڵاوی ئەوینەوە لێک‌نا.
کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ وردەوردە هەنگاوە شێعردۆستەکان، ڕێگەی مەکۆی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوانیان گرتەبەر و چاویان بڕییە دەنگی زاراوەکوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەناسەی خۆیان.
هەر لە یەکەم ڕوانیندا هۆڵەکە بە بچووکی خۆیدا دەچووەوە و خۆشەویستیی مەریوانییەکان بۆ شێعر تا دەهات تەکی بە دیوار و پەردە هەڵدەچنی. 
وەکوو بڕیار بوو بە هەشت قۆناغدا، هەشت پەنێلی ڕەنگامە، دەنگیان دا لە زمان و وێنەیان کێشا بە ئاسمانی خۆزگەکانی گوێگراندا و لە کاتژمێری پێنجەوە، بۆکان و سنە و مەریوان و سەحنە، گوێیان نا بە خوڕەی فێنکی شێعرەوە و بە پلیکانەی پەنێلەکانی تردا هاواری وشە گەشتە پێنجەمینی خۆی و هۆڵ تەژی بوو لە ئەمەگی گوێگرانی جوانی.
کاتژمێر ۱۰شەو، دیسان ئەوینی شێعر باوەشی گرتەوە بۆ هەنگاوەکانی شەیدایی و بە دەنگی گەرمی دوو پێشکەشکاری خاوەن ئەزموونەوە، تریفەی شێعر فڕییە ئاواتەکانی چاوی بەردەنگەوە؛ سێ پەنێلی کۆتایی، ئاسمانی ئاهوورایی هەورامانی هەڵکێشا لە بارانی وشەی موکریانی و لوڕستانی و جوانڕۆیی و خۆراسانی. 
کاتژمێر لایدابوو لە یەکی شەو و کورسییە خەواڵووەکانی هۆڵی قانع تاونەتاوێک بە زریقەی چەپڵەی لاو و پیری بەردەنگەکانەوە دادەچڵەکا و ڕێزگرتن لە ماندووبووان و کۆڕگێڕان، کوردانەترین میواندارییەکانی هەڵدەڕێژایە چاوی میوانانەوە.
شەو لە نیوە لایدا و دەنگی شێعر وەکوو تاریکایی، خزایە هێمنیی شەوی وردەشەپۆلەکانی زرێبار و تا دێڕێکی تر تێکەڵ بە کایەی وردەماسییەکان بوو.
 
سەرەتای بەرنامەکە هەردوو پێشکەشکاری بەتوانا بەڕێزان "ئەیووب حەقبین" و "عەتا وەلەدی" بەخێرهاتنی هەموو لایەکیان کرد و دواتر پەیامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان لەلایەن بەڕێز "سیروان موسەنیفی" ـەوە خوێندرایەوە. پاشان هونەرمەندی شانۆ و بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد بەڕێز ڕەحمان هوشیاری بەخێرهاتنی میوانانی کرد.
 پێکهاتەی پەنێلەکانی بەشی دوانیوەڕۆ بەم شێوەیە بوو: 
پەنێلی یەکەم؛
 محەمەدسەعید نەجاڕی "ئاسۆ" / بۆکان
 سوهەیلا مەیهەمی/ سنە
 سەعدی غەریبی/ مەریوان
 شەریف مورادی/ مەریوان
سەی قاسم ئەرژەنگی/ سەهنە
پەنێلی دووهەم؛
جەبار شافێعی‌زادە /کامێران
شێوە عەبدوڵاهی / بانە
زانا قاسمیفەڕ / بیجار
مەیسەم خوڕانی/ ئەیوان، ئیلام
زانا قەزڤینە / کەنگەوەر
پەنێلی سێهەم؛
 عەبدوڵا گوڵابی / مەهاباد
موژگان کاووسی / کەلاردەشت - مازەندەران
 عەزیز ناسری / مەریوان
 جەمال قادرپوور / پاوە
 د. ئیسماعیل حسەینپوور /  شیروان - باکووری خوراسان
پەنێلی چوارەم؛
محەمەد موەفەقی / کامێران
 ‌هەڵاڵە سوهرابی / بۆکان
 سەعید عبادەتیان " بانان" / گیەڵان - کرماشان
 مورتزا ئەوڵاقوباد / لوڕستان
 محەمەد مورادی نساری / ئیلام
پەنیلی پێنجەم:
 فەرهاد نەسیری "ژاکاو" / ورمێ
 قاسم تاباک / مەهاباد
 کەمال شەنگالی/ سنە
 ئێلهام پالیز/ شاباد
بیژەن همەتی/ هەرسین - کرماشان
 سەردار حەسەنی/ سەقز
 پێکهاتەی پەنێلەکانی بەشی شەو: 
پەنیلی یەکەم؛
حسەین وەفایی / پاوە
سوهەیلا محەمەدی / کامێران
سماییل عەزەمی / سنە
شێردڵ ئێڵپوور / کرماشان
محەمەد ڕەحیمی ڕزوان/  بیجاڕ گەڕووس
پەنێلی دووهەم؛
سەمیرا زەمانی مونفەرد/ کوێیەشت، لوڕستان
ڕەسووڵ ئامادەپوور/ مەهاباد
ئاکام کەوسەری/ جوانڕۆ
قادر نیازی/ مەهاباد
موجتەبا کارخاهی/ کرماشان
پەنێلی سێهەم:
لەیلا گورگانی / سنە
نادر زەنگیشەیی/ کرماشان
مەجید کەریمی/ قووچان - خوراسانی ڕەزەوی
کەریم خزری / شنۆ
خالید ئەحمەدی/ مەریوان
پەنێلی چوارەم؛
ڕێزگرتن لە میوانانی بەڕێز و تایبەتی کۆڕەشێعری ساڵانەی کـــوردی «تا زرێبار و دێڕێک»
بەڕێزان؛
- عەتا نەهایی؛ ڕۆماننووس و چیرۆکنووس / بانـە
- ئاکۆ جەلیلیان؛ فەرهەنگنووس و توێژەر/ کرماشان
- د. محەمەد ڕەحیمیان؛ ڕەخنەگر و نووسەر/ تیکاب - هەوشار
- د. ڕەهبەر مەحموودزادە؛ ڕەخنەگر و نووسەر/ شنۆ
کە بەداخەوە هاوڕێیانی ئێمە و شێعر بەڕێزان: جەبار‌شافێعی‌زادە، د.ئیسماعیل حوسەینپوور، محەمەد مورادی نساری، کەمال شەنگالی، ئاکام کەوسەری و میوانانی تایبەتی کۆڕ، بەڕێزان : عەتا نەهایی و ڕەهبەر مەحموودزادە نەگەیشتن بە میوانداریی تا زرێبار و دێڕێک شێعر لەتەنیشت هەناسەکانی بێسارانی و قانعدا.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا ئەنجومەن، بە بەخشینی سپاسنامە ڕێزی لە ماندوویینەناسی و هەوڵی کوردانەی ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی« تا زرێبار و دێڕێک» بەڕێزان: 
ئەیووب مەحموودزادە
عەزیز ناسری
محەمەد سدیق کەریمی
ئەیووب حەق‌بین
عەتا وەلەدی
شەریف مورادی
نەرگس حسەینی 
گرت و پاشان سپاسنامەی بەخشی بە هاوڕێیانی ئەنجومەن و یارمەتیدەرانی بەڕێزی یەکەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردیی ( سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی)  «تا زرێبار و دێڕێک»
 
بەمجۆرە، تا زرێبار و دێڕێک یەکەمین هەنگاوی خۆیی هەڵگرت و ئاواتی دووهەمین هەنگاوی هێشتەوە بۆ ئەو قەڵەمانەی پەنگ‌دەخۆنەوە بۆ نووسینەوەی خۆیان.
لیژنەی ڕاپۆرتی تا زرێبار و دێڕێک
ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

علی میمندی ۱۴۰۱/۵/۱
نظر خاصی ندارم اما شاید یکسالی میشود که ترجمه ای با ارزش را
جع به دو سنگ‌نوشته اطراف زریبار انجام داده ام نمیدانم آن را چگونه به دست شما برسانم تا چاپ شود و یا در سمیناری خوانده شود. عنوان ترجمه اینست: " سنگ قبر سارگون دوم و نقش برجسته سنگی شالمنانسر سوم. قبلا به نظر آقای صلاح الدین آشتی رسیده است.
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

Adan ۱۴۰۱/۴/۳۱
بژین.ڕێگاتان پڕ ڕێبوار

نظر خود را براي ما ارسال كنيد