تاريخ: ۱۴۰۲ شنبه ۵ فروردين ساعت ۱۷:۴۲ بازدید: 574      نظرات: 0      کد مطلب: 20763

ڕێککەوتنی سووریا و عەڕەبستان دوای دوو دەیە ناکۆکی


سووریا و عەڕبستانی سعودی ڕێککەوتن جارێکی دیکە باڵیۆزخانەکانیان لە پایتەختی وڵاتاکەنیان بکەنەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی خاکەلێوە، سێ سەرچاوەی دیپلۆماسی کە ئاگاداری پرسەکەن بە ئاژانسی ڕویتەرزیان راگەیاند، کە حکومەتی هەردوو وڵات "ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لەدوای جەژنی ڕەمەزان دەکەن ". 

بەگوێرەی یەكێک لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، بڕیارەکە لە ئەنجامی دانوستاندنی بەرپرسانی عەڕبستانی سعودی و بەرپرسانی هەواڵگریی سووریا هاتووەتە ئاراوە. 

بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان ریاز و دیمەشق لەدوای رێککەوتنێک بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندیی نێوان سعودیە و ئێرانی هاوپەیمانی سەرەکی حکومەتی سووریا، پێشوەچوونیان بەخۆوە بینوە.

دروستکردنەوەی پەیوەندیی نێوان ریاز و دیمەشق، دەبێتە یەکێک لە پێشوەچوونە هەرە دیارەکان لە دەیەی رابردووی سووریادا کە لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە دەستپێشخەریی بۆ کراوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی نێوان وڵاتەکانیان لەگەڵ حکومەتی سووریا کە بەشار ئەسەد سەرۆکایەتیی دەکات.

کۆمکاری عەرەبی کە بنکەکەی لە قاهیرەیە، لە ساڵی 2011ـەوە بەشداریی سووریای لە کۆمکارەکە هەڵپەساردووە و بەشێکی وڵاتانی عەرەبیش، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا پچڕاند.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد