تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۷ فروردين ساعت ۱۸:۲۵ بازدید: 494      نظرات: 0      کد مطلب: 20773

تەنیایی کەسانی بەساڵاچوو تووشی چەندین نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی دەکات


 

دوکتۆرە ئیڤا پیتەرز پسپۆڕی بواری نەخۆشییە دەروونییەکان و چارەسەری دەروونیی دەڵێت تەنیایی مەترسیی تووشبوونی کەسانی بەساڵاچوو بە نەخۆشییە دەروونیی و جەستەییان وەک یەک بەرزدەکاتەوە.

 

ئەو خانمە پزیشکە ئەڵمانییە دەڵێت: تەنیایی مەترسیی تووشبوونی کەسانی بەساڵاچوو بە خەمۆکی زیاد دەکات، ئەمەش ڕێگا خۆشدەکات بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی زەهایمەر، بەوپێیەی نەبوونی هاندەرە هۆشەکییەکان دەبێتە هۆی لاوازکردنی مێشک.

 

پیتەرز هەروەک دەڵێت: تەنیا وادەکات جەستە لەژێر کاریگەریی دڵەڕاوکێی بەردەوامدا لاوازتر بێت، باسی لەوەشکردووە هۆڕمۆنی دڵەڕاوکێ مەترسیی تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن زیاد دەکات، ئەمەش لای خۆیەوە هۆکارە بۆ تووشبوون بە سەکتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ.

 

هەروەک دەڵێت: تەنیایی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەش زیاد دەکات، لەبەرئەوەی خەسڵەتی چاودێرییکردنی تایبەت بە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهۆی دڵەڕاوکیی بەردوامەوە لەکاردەکەوێت، هەربۆیە ناتوانێت خانە شێرپەنجە تازەکان بناسێتەوە بیانکوژێت.

 

بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانە، ئەو پزیشکە ئەڵمانییە دەڵێت پێویستە کەسانی بەساڵاچوو لەڕێگای بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ خزم  و هاوڕێ و دراوسێکان و وەرزشکردن و تیکەڵبوون لەگەڵ چالاکییە کۆمەڵگەییەکان ڕووبەرووی تەنیایی ببنەوە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد